ئێران له‌سه‌ر رووپه‌ڕی میدیا جیهانییه‌كانه‌وه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Oct 06, 11:03 am
پڕچه‌ككردنی عه‌ره‌بستان، په‌یامێك بۆ رژیمی تاران
رۆژنامه‌ی بۆستۆن گلوب له دوا ژماره‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به فرۆشی چه‌ك‌و چۆڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا به عه‌ربستانی سعودی‌و نیگه‌رانییه‌كانی ئێران بابه‌تێك بڵاوده‌كاته‌وه.
بۆستۆن گلوب ده‌نوسێت: ده‌وڵه‌تی ئۆباما خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی، كۆنگره له جه‌ریانی فرۆشی 60 ملیارد دۆلاری مووشه‌كه شه‌ڕكه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان‌و هلیكۆپتێر به عه‌ربستان ئاگادار بكات. ئه‌مه گه‌وره‌ترین موعامڵه‌ی ته‌سلیحاتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه كه تا ئێستا قسه‌وباسێكی زۆری له‌سه‌ر كراوه.
هه‌رچه‌ند دانی ئه‌م چه‌ك‌و چۆڵ‌و زانسته سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا به پادشای عه‌ره‌بستان بوه‌ته هۆی ریسك‌و مه‌ترسیگه‌لێكی ئاشكرا، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له به هۆی ناچاربوونی ئه‌مریكا به پێشگرتنی رژیمی ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، باشترین جۆری ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه به فرۆشی 84 مووشه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئێف 15، به رۆژكردنی 70 مووشه‌كی شه‌ڕكه‌ری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌و رێككه‌وتنی دانی 70 هلیكۆپتێر ئاپاچی‌و 72 هلیكۆپتێر هه‌ڵۆی ره‌ش‌و 36 هلیكۆپتێر په‌له‌وه‌ری بچووك، په‌یامێك بۆ رژیمی ئێران روانه بكات. ئه‌م مووشه‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی دیكه، ئێستاكه له سه‌ر مێزی دانوستانه‌كاندایه‌و به رژیمی ئێرانی نیشاندده‌دات، له ئه‌گه‌ری بوون به هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی، ئیزنی داسه‌پاندنی خواسته‌كانی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی پێ‌نادرێت. ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی فرۆشی چه‌ك‌و چۆڵی نیزامی به عه‌ره‌بستان بتوانێت رێبه‌رانی رژیمی ئێران له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پاشگه‌ز بكاته‌وه، وه‌كوو هه‌وڵێكی په‌سه‌ندكراو دێته ئه‌ژمار. بوونی رژیمی ئێستای ئێران به هێزێكی ئه‌تۆمی به دڵنیاییه‌وه زۆر مه‌ترسیدارتر له عه‌ره‌بستانی ته‌یار به مووشه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئێف 15 ده‌بێت.
مه‌ترسیه‌كی دیكه كه سه‌باره‌ت به فرۆشتنی چه‌ك‌و چۆڵی نیزامی به عه‌ره‌بستان لایه‌نێكی به‌ربڵاوتری دیكه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمیه ناسراوه‌كانی ئێرانه. ئه‌م هێرشه له باشترین بارودۆخدا ده‌توانێت، زه‌رفیه‌تی رژیمی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، تا ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌دوا بخات. خراپترین حاله‌تیش ئه‌وه‌یه‌كه، ئاگرێكی نوێ له تیرۆریزم‌و شه‌ڕ له چه‌ندین وڵاتی دیكه په‌ره ده‌ستێنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م موعامڵه نه‌توانێت رژیمی كۆماری ئیسلامی له بیری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دوور بخاته‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌مانی نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به بوونی ئێرانێكی ئه‌تۆمی له نێوان دراوسێكانی عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیل‌و بیری گشتی ئه‌مریكا.
هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ درێژه‌دان به گوشار بۆ سه‌ر رژیمی ئێًران
رۆژنامه‌ی فاكس نیوز سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نوسێت: كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكایی هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماته‌كان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان درێژه به گوشاره‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌نجامدانی ملكه‌چبوون به بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌م رژیمه ده‌دات.
رژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی خۆبواردن له راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی خواسته‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌مانی نیگه‌رانیه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، تا ئێستا چوارجار له لایه‌ن شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خراوه‌ته ژێر گه‌مارۆوه. ئۆكیا ئامانۆ سكرتێری گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند، ناتوانێت به ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی باوه‌ڕ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ته‌نیا له ئاستی قسه‌و لێدوان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم هاوكاری كردووه‌و ئیزنی سه‌ردانی چه‌ندین به‌رپرسی ئاژانسی نه‌داوه كه سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌م رژیمه بكه‌ن.
ئێستیوێن چۆ، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به هه‌یئه‌ته‌كانی نوێنه‌رایه‌تی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم له ویه‌ن رایگه‌یاند، رژیمی ئێران ده‌بێ ئه‌و كارانه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامی نه‌داوه‌ی ئێستاكه به‌ڕێوه‌ی ببات، واته ملكه‌چی هه‌موو بڕیاره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بێت‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای جیهانی دڵنیا بكات كه، چالاكیه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی مه‌به‌ستێكی ئاشتیخوازانه‌ی له پشته‌وه‌یه. ئێتسوێن چۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی، ئێمه درێژه به گوشاره‌كانی خۆمان بۆ سه‌ر رژیمی ئێران دێنین‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئوروپاوه پشتیوانی لێكراوه.
بونبه‌ستی ئه‌تۆمی‌و پێشنیاره دیپلۆماتیكه‌كان
كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كانی ئێران به‌رده‌وام به‌شێك له‌میدیاكانی ناوچه‌كه‌و جیهانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه، رۆژنامه‌ی سانفرانسیسكۆ كۆنیل، چاپی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی تاران‌و واشینگتۆن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران له بابه‌تێكدا ده‌نوسێت: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و هێزه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی جیهان له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاكامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌مارۆخستنه سه‌ر رژیمی ئێران له دژی چالاكیه‌كه‌ی ئه‌تۆمیه‌كانی داوه‌ته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌وان له هه‌مانكاتیشدا مه‌سه‌له‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له رێكاری دیپلۆماتیك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی ئێرانیان له‌به‌رده‌ستدایه. سۆزان رایس نوێنه‌ری ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند، هیلاری كلینتۆن وزیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و هاوتاكانی خۆی له بریتانیا، چین، فه‌ڕانسه، ئاڵمان‌و روسیه له به‌رانبه‌ر رژیمی ئێران خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێستن. رایس هه‌فته‌ی رابردوو هوشداریدا كه نابێ له‌م كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانیه‌كی ئه‌تۆمان هه‌بێت. له حاڵێكدا كه كه نیگه‌رانیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌وڵدانی رژیمی ئێران بۆ داڕشتن‌و درووستكردنی چه‌ك‌وچۆڵی ئه‌تۆمی هێشتاكه بوونی هه‌یه، ئه‌م وڵاته هه‌موو پڕسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به راگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی بێ وڵام هێشتووته‌وه. فیلیپ جی كراوڵی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له نیۆیۆرك به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند، رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ ئاماده‌یی خۆی بۆ پێوه‌ندیه‌كی به‌ربڵاو نیشان بدات‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌م كاره بكه‌ن ئێمه‌یش و‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
بێن رادز راوێژكاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له كاروباری پێوه‌ندیه ئیستراتژیكه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما وتی، یه‌كێك له گرینگ‌ترین په‌یامه‌كانی ئۆباما له جه‌ریانی چاوپێكه‌وتنی سێ رۆژه له نیۆیۆرك، مه‌سه‌له كه‌ڵك وه‌رگرتن له رێگه چاره‌ی دیپلۆماتیك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی كۆماری ئیسلامیه.
رژیمی ئێران: ئێمه ئاماده‌ی دانوستانی ئه‌تۆمین
له‌ماوه‌یه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه قه‌یرانی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه، به‌رپرسانی رژیمی تاران سه‌ره‌ڕای درێژه‌دان به چالاكی پیتاندنی ئۆران‌یۆم، به‌رده‌وام هاواری ئه‌وه‌یان بوه كه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌یان ئاشتیخوازانه‌یه‌و ئاماده‌ن كۆبوونه‌وه‌و دانوستان بكه‌ن له‌م باره‌یه‌وه. رۆژنامه‌ی فاینه‌شناڵ تایمز سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌نوسێت: سه‌رۆك كۆماری رژیمی كۆماری ئیسلامی به ناردنی په‌یامێكی هێمنانه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێوه‌ندیه‌كانی نێوان دوو وڵات ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن‌و عه‌داڵه‌ت بێت. ئه‌حمه‌دینژاد وتی، ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ی وتوووێژكردن بووین‌و ئێستاكه‌ش ئاماده‌ین. من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه دانوستانه‌كان له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌سپێده‌كات. هه‌ر وه‌ها به‌رپرسانی رژیمی ئێران به بۆنه‌یه‌كی دیكه، ئاواتی ئه‌وه‌یان خواست كه كێشه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی ئێران له رێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌و هێمنانه‌وه گه‌ڵاڵه چاره‌سه‌ر بكرێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ری سوڵتانیه سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی ئێران رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو له شاری ویه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه كه پێشنیاری ناردنی به‌شێك له ئۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراوی خۆی بۆ توركیه قبووڵ بكات. ئه‌مه حاڵێكدایه كه ئه‌م پێشنیاره سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌رپرسانی رژیمی ئێران به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌و هه‌ر بۆیه ئه‌م دژایه‌تیكردنه رێگای بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی 1929ی شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی له مانگی ژوه‌ن، ئاوه‌ڵاكرد. هه‌ر بۆیه باراك ئۆباما له وته‌كانی خۆی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، خوازیاری ئه‌وه‌یه‌كه كێشه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی كۆماریئ ئیسلامی به شێوه‌ی هێمنانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سزاكانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان په‌ره‌ده‌ستێنێت
له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا زیاتر هه‌میشه سه‌ركوت‌و بێده‌نگ كردنی رۆژنامه‌نوسانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندوه. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان له ئێران‌و چاره‌نوسی حسه‌ین دره‌خشان‌و عیسا سه‌حه‌رخیز تیشكده‌خاته‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌نوسی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. رۆژنامه‌كه ده‌نوسێت: ئێران رۆژنامه‌نوسێكی دیاری ئیسڵاحخوازی به سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وێبلاگنوسێكی ئێرانی – كانادایی پاش به‌سه‌ربردنی 2 ساڵ له زیندانی ئیڤین، دیسان 19 مانگی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
عیسا سه‌حه‌رخیز رۆژنامه‌نوسی 56 ساڵه‌ی ئێران‌و یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوانی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری رژیم، به دووساڵ زیندان‌و به تۆمه‌تی پاگه‌نده دژی رژیم به ساڵێك زیندان مه‌حكوم كراوه.
سه‌حه‌رخیز كه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو له زیندان توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له ژوئیه‌ی 2009، ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش هاتنه‌سه‌ركاری دووباره‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له زینداندا بووه. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه دادگای ناوبراو تا ساڵێك زیندانی بوونی به‌ڕێوه‌نه‌چوو. پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌حه‌رخیز به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی نهێنی دادگا‌و به‌شداری تۆمه‌تبار له ده‌ستبه‌سراوی ناڕه‌زایی ده‌ربڕٍی. سه‌حه‌رخیز به هۆی داواكارییه‌كی سه‌باره‌ت به به‌رخوردكردن له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی به هۆی خستنه‌ژێر پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و چاونوقاندن له‌ئاست ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی، بنه‌ماخوازانی رژیمی توڕه‌كردوه.
هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی سه‌حه‌رخیز هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی حوكمی 19 ساڵ زیندان بۆ حسه‌ینی دره‌خشان، وێبلاگنوسی ئێرانی – كانادایی.
حسه‌ینی دره‌خشان كه هه‌شت ساڵ له كانادا‌و بریتانیا ژیاوه، مافی شارۆمه‌ندی كانادای هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه ئێران بوونی ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه بۆ هاوڵاتیانی ئێران قبوڵ ناكات. هه‌واڵه‌كان باس له تۆمه‌تباركردنی دره‌خشان 35 ساڵ به تاوانگه‌لێك وه‌ك “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی بێگانه”، دامه‌زراندنی وێبسایتی “موبته‌زه‌ل‌و وقیح”و “سوكایه‌تی به موقه‌ده‌سات” ده‌كه‌ن. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه بازجووه‌كانی ئیتلاعات داوای سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ كردوه.
رۆژنامه‌كه له‌درێژه‌دا ده‌نوسێت: گروپه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران ده‌ڵێن كه حسه‌ین دره‌خشان به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری وێبلاگ به “باوكی وێبلاگنوسی” ئێران ناسراوه‌و لانیكه‌م هه‌شت مانگی له ژووری تاكه‌كه‌سی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری جه‌سته‌یی‌و رۆحیدا بووه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)