بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
وه‌شانگه‌ر رزگار - 1 شه‌م Jan 04, 2:01 pm
دوابه‌دوای قووڵتر بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه و بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م كێشانه له میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، چه‌ند ماڵپه‌ڕی سه‌ر به باڵی پاوانخوازی سكرتێر و ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌م باڵه
ده‌ستیان داوه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه و چه‌واشه كردنی راستیه‌كان و هه‌وڵ بۆ به‌لارێدا بردنی رای گشتی. چه‌ند راگه‌یاندنی باڵی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی چه‌ند ماڵپه‌ڕ له‌وانه ماڵپه‌ڕی زرێبار، نموونه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له پێناو شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان و چه‌واشه‌كاریدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ماوه‌یه‌كه ماڵپه‌ڕی زرێبار ده‌ستی داوه‌ته نووسینی كۆمه‌ڵێك شت به ناوی هه‌واڵ و له‌وانه‌دا ئاماژه‌ی به دانیشتنی نوێنه‌رانی ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی قیزه‌ون و دوور له هه‌ر چه‌شنه ئه‌خلاق و پره‌نسیپی سیاسی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی رۆژهه‌ڵات تی ڤی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نه‌ك هه‌ر سه‌ره‌تاییترین بنه‌ماكانی رۆژنامه‌نووسی و هه‌واڵنێریی تێدا نه‌پارێزراوه، به‌ڵكوو له‌وپه‌ڕی دوژمنایه‌تیی كوێرانه‌دا نووسراوه. له نموونه‌ی ئه‌و نووسراوه بێ بنه‌مایانه، ماڵپه‌ڕی زرێبار له هه‌واڵه‌كانی رۆژی هه‌ینی 14ی مانگی 9دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه گوایه وه‌فدێكی چوار كه‌سی له ره‌وتی چاكسازی، له شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌گه‌ڵ 2 به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دانیشتوون و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه. هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی درۆ و زانیاریی درۆیین سه‌باره‌ت به كێشه‌ی رۆژهه‌ڵات تی ڤی و نیسبه‌ت دانی دزینی كه‌ل‌وپه‌لی ستۆدیۆی تی ڤی له ستۆكهۆڵم به ره‌وتی ریفۆرم و تۆمه‌تبار كردنی هاوڕێیانی ره‌وتی چاكسازی به تاڵانكردنی حسیابی بانكی رۆژهه‌ڵات تی ڤی له سوێد، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سووكایه‌تی له ژێر ناوی كاریكاتۆر، له ماڵپه‌ڕه‌كانی زرێبار و ئاستافی و بروسكه‌دا (كه ماڵپه‌ڕی سه‌ر به باڵی پاوانخوازی سكرتێرن) چه‌ند نموونه له‌و چه‌شنه كارانه‌ی ئه‌و باڵه‌یه. ئێمه وه‌ك ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه، هه‌موو ئه‌و درۆ و تۆمه‌ت و ناڕاستیانه وه‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی باڵی پاوانخوازی ده‌فته‌ری سیاسی و سكرتێره‌كه‌ی، به درێژه‌ی سیاسه‌تی شكستخواردووی ئه‌و باڵه ده‌زانین بۆ چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان و خۆ شاردنه‌وه له باسه سه‌ره‌كیه‌كان و داپۆشینی بێ‌وه‌ڵامی و بێ‌خه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ بۆچوونه‌كانی ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ چه‌سپاندنی ریفۆرم و چاكسازی له حیزبه‌كه‌ماندا. باڵی پاوانخوازی ده‌فته‌ری سیاسی و سكرتێره‌كه‌ی، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازیه‌كانه‌وه، بۆ شاردنه‌وه‌ی بێ وه‌ڵامی و بێ‌توانایی خۆی له هه‌مبه‌ر هزری ریفۆرم و چاكسازی و به‌رین كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، له جیاتی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆكی باسه‌كان و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ چاكسازی له كۆمه‌ڵه، هه‌موو توانای خۆیان خسته سه‌ر چه‌واشه كردنی راستیه‌كان و به لاڕێدا بردنی رای گشتی. ئه‌و باڵه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له ته‌ریك بوونه‌وه و بچووكتر كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌بینێته‌وه، زۆر دوژمنكارانه و به دوور له هه‌ر پره‌نسیپ و ئه‌خلاقی سیاسی و به له بیر كردنی هه‌موو به‌ها به‌نرخه‌كانی هاوڕێیه‌تی له كۆمه‌ڵه‌دا، به توندی و به شێوه‌یه‌كی هیستریك له دژی چاكسازی له كۆمه‌ڵه‌دا وه‌ستایه‌وه و هه‌ر له رۆژه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی دایه سووكایه‌تی كردن به باوه‌ڕمه‌ندانی ره‌وتی چاكسازی و شكاندنی كه‌سێتیی رێبه‌رانی ئه‌و ره‌وته و هه‌ڕه‌شه كردن له هاوڕێیانی ره‌وتی چاكسازی. كاتێك نه‌یتوانی له‌و رێگایه‌وه ده‌نگی ریفۆرمخوازی له كۆمه‌ڵه بخنكێنێت، ئه‌مجاره‌یان هانای هێنایه به‌ر تۆمه‌تبار كردنی هه‌ڵسووڕاوانی ره‌وتی ریفۆرم و گومان خستنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه و به‌مجۆره له پێناو شكاندنی كه‌سێتیی هه‌ڵسووڕاوان و هاوڕێیانی ره‌وتی ریفۆرم له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و له راگه‌یاندنه‌كاندا له هیچ سنوورێكی ئه‌خلاقی و راست بێژی نه‌سڵه‌میه‌وه. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوان و رێبه‌ران و هاوڕێیانی ره‌وتی ریفۆرم له خۆشه‌ویستترین خه‌باتكارانی كوردستانن و ساڵیانێكه خه‌ڵكی كوردستان پاكی و سه‌داقه‌ت و راستگۆیی و شۆڕشگێڕیی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه و مێژووی سی ساڵه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، باشترین شایه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌یه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا باڵی پاوانخوازی ده‌فته‌ری سیاسی ره‌چاوی كردووه، دووپاتی هه‌مان سیاسه‌تی شكستخواردووی سه‌رده‌می كێشه‌كانی ناو حیزبی كۆمۆنیست و جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش بووه، نه‌فره‌ت و رق و قین له نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردن، به‌رچاویان به‌ردات و له دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و شكستخواردووه پاشگه‌ز ببنه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی تاكه‌كه‌سی و گرووپێكی بیرته‌سك و پاوانخواز له ناو كۆمه‌ڵه‌دا وای له‌و كه‌سانه كردووه، به قیزه‌ونترین شێواز هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی كوردستاندا گه‌وره‌ترین فیداكاری و له‌خۆبوردووییان له‌خۆ نواندووه. ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ و چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت و دوژمنكاریانه‌ی باڵی ده‌فته‌ری سیاسی، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه به دوایین هه‌وڵه‌كانی ئه‌و باڵه شكستخواردووه بۆ پاوان كردنی كۆمه‌ڵه و به كۆمپانیا كردنی حیزبه‌كه‌مان ده‌زانین، داوا له هه‌موو ده‌زگا به ده‌ربه‌ست و خاوه‌ن به‌ڵێنه‌كانی بواری راگه‌یاندن و میدیا ده‌كه‌ین هیچ شتێك نه‌یانخاته داوی ئه‌م سیاسه‌ته شكستخواردووه‌ی باڵی پاوانخوازی ده‌فته‌ریی سیاسی و نه‌بنه ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و باڵه له‌گه‌ڵ پۆلێك له شۆڕشگێڕترین و سادقترین خه‌باتكارانی رێگای رزگاریی كوردستان
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)