بەندکراوێکى سیاسی لەزیندان باروودۆخی نادیارە
وهشانگهر رزگار - 2 شهم Apr 20, 7:50 am
کومیتەى هەواڵنێرانى مافى مرۆڤ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، بەندکراوى سیاسی “حامدیازرلوو” کارناسى ئەرشەدى هەوا وفەزا، کە لە جەریانى شەپۆلى دەستگیرییەکانى مانگی رەشەممەى ساڵى ڕابردوو لە ماڵەکەى دەستگیرکرابوو، باروودۆخى نادیارە. بە پێى ئەم راپۆرتە، ناوبراو ماوەى 57 ڕۆژە کە لە بەندى 209 زیندانى ئێڤیندایە و تا هیچ هەواڵێک لەمەڕ باروودۆدخى نابراو لەدەست دا نیە. پێشتربراى ناوبراو، هوود یازرلوو، لە لایەن دادگاى ئینقلابى تارانەوە سێ ساڵ زیندنى تەعزیرى بەسەردا سەپا بوو کە ئێستاکە لە بەندى 8ى زیندانى ئێڤیندا ئەم حوکمە تێپەڕ دەکات. هەروەها دایکى ئەم بنەماڵە، حوکمى 3 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپاوە و چاوەڕێى بڕیاری دادگاى پێداچوونەوە دەکات. شایانى باسەحامدیازرلوو، لە ریزى خوێندکارانى ئەسێرەداردایە کە سەرەراى سەرکەوتن بۆ قۆناغى دوکتوراى زانستگهى ئەمیرکەبیر، بۆ دوو ساڵى دواى یەک، ئیجازەى ناونووسى و درێژەدان بە خوێندنى پێنەدرا.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)