ته‌نگژه‌كانی ئێران‌و هه‌ڵوێستی گونجاو
وه‌شانگه‌ر رزگار - 1 شه‌م Jan 03, 1:52 am
هه‌موو دیارده‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نگژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا دێ به‌رین‌و قوڵتر ده‌بێته‌وه. خۆگرتنی چه‌ند مانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایی‌و خۆپیشاندانی سه‌ر شه‌قام، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رێژیمه‌و، به‌ڕیوه‌بردنی سیاسه‌تی سه‌ركوت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه كۆمه‌ڵگای ئێران‌و زۆرانبازی خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵات، هێور نابێته‌وه. ته‌نانه‌ت موسه‌وی له ئاخرین راگه‌یاندنی خۆیدا ددان به‌و راستییه‌دا ده‌نێ كه، خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام چیتر گوێڕایه‌ڵی بڕیار‌و رێنمایی ئه‌وان نین. ده‌بینین كه بزوتنه‌وه‌ی ئیعتیرازیی خه‌ڵك به خێراییه‌كی زۆر ئاڵوگۆڕ له دروشمه‌كانیدا پێكدێنێ‌و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامییه ناڕازیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕیوه‌و روو له رادیكاڵبوونه‌وه‌یه. پێده‌چێ ئه‌م بزوتنه‌وه ئیعتیرازییه دێمۆكراسیخوازی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، تێیدا په‌ره بستێنێ‌و رۆژ به رۆژ پتر گه‌شه بكات.
بێگومان ئه‌و راستیانه‌ی وا سه‌روتر، به كورتی ئاماژه‌یان بۆ كرا، ده‌ریده‌خه‌ن گۆڕانی گه‌وره‌و جیاوازتر له هه‌موو ده‌وره‌كانی پێشووی حه‌یاتی كۆماری ئیسلامی، به‌ڕێوه‌یه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی وا ئێستا له ئارادایه، ئیتر ئیعتیرازاتێكی كاتی نییه‌و دابڕانی گه‌وره‌ی نابێ، به‌ڵكوو به‌ره‌وه ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ تا به روونی داخوازیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی جیددی تێدا بێته گۆڕ. بێ ته‌ردید، كۆماری ئیسلامی هێشتا توانایی سازدانی سه‌ركوت‌و توندوتیژی‌و دڕنده‌یی ماوه‌و، ده‌بێ چاوه‌روانی كرده‌وه‌ی زۆرتری له‌و چه‌شنه‌ش ببین. خۆشباوه‌ڕییه گه‌ر پێمانوابێ ئه‌م حكومه‌ته به هاسان ده‌ست هه‌ڵگر ده‌بێ‌و چۆك داده‌دا. نا، ئه‌وانه سوورن له‌سه‌ر درێژه‌ی سه‌ركوت‌و دیكتاتۆری، به‌ڵام لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكییش گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه، ئیتر ئارام ناگرێ‌و، تا دێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ویسته‌كانی سوورترو، له باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جوغرافیای سیاسیشه‌وه، گشتگیرتر ده‌بێته‌وه. داهاتووی ئێران هه‌ڵگری ئاڵۆزیی‌و كێشمه‌كێشی گه‌وره‌ی چاره‌نووسسازی سیاسییه.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، پێویسته بارودۆخی كوردستان‌و بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێنینه به‌ر دیده‌و نه‌زه‌رو، سیاسه‌تی خۆمان له‌و باودۆخه‌دا بده‌ینه به‌ر باس. كه‌س نییه نه‌زانێ، كوردستان به راوه‌ستاویی‌و خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر رێژیمی ئیسلامی‌دا، ناو‌و ناوبانگی باشی ده‌ركردووه. كه‌س ناتوانێ نكولی له‌وه بكات كه گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتكرانی‌و چێشتنی زوڵم‌و زۆر، سه‌ره‌ڕای راوه‌ستاویی‌و به‌ره‌نگاری گه‌وره‌و، سه‌ره‌ڕای داگیركاری‌و میلیتاریزمێك كه به سه‌ریدا سه‌پاو، ته‌نانه‌ت شكستی نیزامی له ده‌وره‌یه‌كدا، قه‌ت به چۆكدا نه‌هات‌و نه‌بووه ملكه‌چی ئه‌م حكومه‌ته. كوردستان له‌و 31 ساڵه‌دا چقڵی چاوی كۆماری ئیسلامی بووه‌و، به ئیسلاحخواز‌و پاوانخوازه‌وه، نه‌یانتوانی جه‌ماوری خه‌ڵك بكێشنه ژێر ركێف‌و ببنه خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی. ئێستا كه حكومه‌ت گڵۆڵه‌ی كه‌وتۆته لێژیی‌و ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ گه‌لانی ئێران‌و بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردییش به‌دی ده‌كرێ، زۆر به كورتی ئاماژه به چه‌ند خاڵێك به پێویست ده‌زانم:
1. هه‌ر له ده‌وره‌ی هاتنه سه‌ركاری خاته‌می‌و ئیسلاحخوازانی ئیسلامییه‌وه، مه‌یلێك پێیگرت‌و هاته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌همه له كوردستاندا پێكبێنێ كه له ژێر سایه‌ی سیاسه‌تی لایه‌نی ئیسلامیی ئۆپۆزیسیۆنی ناو ده‌سه‌ڵات، كورد بۆی هه‌یه بگاته به‌شێك له داخوازییه‌كانی. دیتمان خۆپیشاندانی 3ی ره‌شه‌مه‌ی 1377 هه‌تاویی‌و سه‌ركوت‌و كوشتاری خه‌ڵكی كوردستان، به تایبه‌تی له سنه‌ی سه‌ربه‌رز، له لایه‌ن حكومه‌تی ئیسلاحخوازه‌وه‌و، خۆ كه‌ڕكردن‌و گوێنه‌دانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات (ئاغای خاته‌می) به هاوار‌و سكاڵای خه‌ڵكی كوردستان بۆ ناساندن‌و ته‌نبێی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جینایه‌ت‌و كوشتاره‌ی لێكه‌وته‌وه. ئیتر شكێك نه‌ما كه به‌ناوئیسلاحخوازانی ناو ده‌سه‌ڵاتیش، حازر نین‌و نابن تا له‌سه‌ر بچوكترین مافی ئه‌و گه‌له وه‌جواب بێن‌و ددانی پێدا بنێن. ئێستا‌و له‌و ده‌وره‌دا كه پتر له پێنج ساڵه ئیسلاحخوازیی ئیسلامی شكستی هێنا‌و له ده‌سه‌ڵات‌و، ده‌زگاكانی دوور خراوه‌ته‌وه‌و، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكیی رووبه‌ڕووی هه‌موو سیسته‌می كۆماری ئیسلامی بۆته‌وه، به چه‌ند قات زۆرتر ئیسلاحی ئه‌م رێژیمه نامومكین‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ورانی وه‌ك خاته‌می خه‌یاڵێكی ساویلكانه‌یه. بۆیه هه‌ر چه‌شنه هیوا هه‌ڵچنێنێك له‌مباره‌وه‌و، سیاسه‌ت بۆ داڕشتنێك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی داخراودایه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه بزوتنه‌وه‌ی كوردیی تووشی ئه‌م وه‌همه بێته‌وه.
2. له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی وا له خاڵی یه‌كه‌مدا باسی لێكرا، چه‌شنێكی دیكه له بۆچوون خۆی ده‌رخستووه كه، ئه‌م بۆچوونه بزوتنه‌وه‌ی ئێستای خه‌ڵكی ئێران بێ ره‌بت به بزوتنه‌وه‌ی كوردستان داده‌نێ‌و دووره‌په‌رێزی لێده‌كات. ئه‌م بۆچوونه چه‌شنێك له ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی به دوادا دێت. ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان سیاسه‌تێكی پاسیو بگرێته‌به‌ر‌و نه‌توانێ له مه‌یدانی سیاسه‌ت له ئێران‌دا شوێنه‌واری پێویست دابنێ. له حاڵێكدا پێویسته بزوتنه‌وه‌ی كوردی كه سێ ده‌یه‌یه خۆڕاگری كردووه، ئێستا ئه‌و هه‌لومه‌رجه بقۆزێته‌وه‌و داخوازییه‌كانی خۆی به گوێی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران بگه‌یه‌نێ‌و وه‌ك ئاكته‌رێكی به‌هێز‌و دێمۆكراسیخواز بێته كایه‌وه.
3. هه‌رتكی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌روتر زیان ده‌گه‌یه‌نن به خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان. پێویسته بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان‌و حیزبه سیاسیه‌كان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا زۆرتر له هه‌ر كاتێكی دیكه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو بكه‌ن:
الف_ پێش هه‌موو شتێك حه‌ولبده‌ین بۆ هاوئاهه‌نگی، هاوكاری‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان. سه‌ره‌ڕای جیاوازیی روانگه‌و ته‌نانه‌ت ناكۆكی له نێوان به‌شێك له ئێمه‌دا، پێویسته دڵگه‌وره بین‌و حه‌ولێكی چڕ‌وپڕ بۆ باشتر كردنی پێوه‌ندیی نیوانمان بخه‌ینه گه‌ڕ. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ‌و ناكرێ هه‌ر لایه‌نه‌و بۆخۆی رووبه‌ڕووی هێز‌و ره‌وته سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ببێته‌وه. ئه‌وڕۆ له هه‌موو كاتێك پێویستتره بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد‌و هێزه سیاسیه‌كانی، له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به یه‌كده‌نگ رووبه‌رووی بزوتنه‌وه‌و هێزه سیاسیه‌كانی ئێران ببنه‌وه.
ب_ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی سه‌روتربكه‌ینه ئامانجی جیددی خۆمان، ئه‌وجار لازمه پێشتر پێوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی لیبڕاڵ، دێمۆكرات، چه‌پ‌و ئازادیخوازی ئێرانی په‌ره پێبده‌ین‌و پێناسه بكه‌ین له جیاتی ئه‌وه‌ی بكه‌وینه داوی لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات. به‌مجۆره وه‌زنی كورد له هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئاكته‌رگه‌لی دیكه‌ی سیاسه‌ت له ئێران‌دا، هه‌م دیارتر ده‌بێ‌و، هه‌م ده‌توانین ره‌وتی دێمۆكرات‌و سێكۆلار به‌هێز بكه‌ین‌و، هه‌م خه‌ڵكی كوردستان دڵخۆش‌و داخوازیه‌كانیان فراوانتر به‌رینه نێو بزاڤی سیاسی له ئێران‌دا. پێویسته ئه‌و راستییه له‌بیر نه‌به‌ینه‌وه كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ داخوازی خه‌ڵكی كوردستان‌و مافه‌كانی لێی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌وجۆره ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ كه خه‌ڵكی كوردستان بۆخۆی له مه‌یدان دابێ‌و به بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره داخوازییه‌كانی بخاته روو‌و هێزه سیاسیه‌كانیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، ئه‌م حاڵه‌تی ناوخۆییه‌ی ئێستا بگۆڕن‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه له پێوه‌ندی نیوانیاندا بكه‌نه‌وه. كوردستان پێشه‌نگی دێمۆكراسیخوازی بووه‌و ئێستاش لازمه هه‌موو حه‌ولمان بخه‌ینه گه‌ڕ تا ئه‌م خیسله‌ته له‌م ده‌وره‌شدا به كرده‌وه‌و له شه‌قامی كوردیدا ره‌نگ بداته‌وه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)