حەوتوونامەى ئەمیرکەبیر بۆ جارى حەوتەم فیلترکرا
وهشانگهر رزگار - 1 شهم Apr 12, 8:31 am
هەواڵنێرى زانکۆى ئەمیرکەبیر(پۆلی تکنیک) کە لەمانگەکانى رابردوودا چەندین جار لە لایەن هەکرە دەوڵەتیەکانەوە هەک کرابوو ، بۆحەوتەمین جار فیلتر کرا.ئەم هەواڵنێرانیە لە ساڵانى رابردووەوە بووەتە یەکێک لە سەرەکی ترین تریبوونەکانى بزووتنەوەى خوێندکارى ئێران،کە بە دواى زیاد بوونى گوشار و سەرکوتى دەوڵەت بۆ هەلسووراوانى رەخنەگر و ئەندامانى یەکیەتى ئەنجوومەنە ئیسلامیەکانى خوێندکارانى لە سەراسەرى ئیران، ئەم هەواڵنێریە بۆ جارى حەوتەم فیلتر کرا.شایانى باسە ، ئیستاکە 9 کەس لە خوێندکارانى زانکۆى سەنعەتى ئەمیرکەبیر بە تۆمەتگەلێک لەوانە هاوکارى لە گەڵ ئەم هەواڵنیریە لە زینداندان و هاوکارى لە گەڵ ئەم هەواڵنێرییە بە یەکێک لە تاوانە سەرکیەکانى ئەم کەسانە دێتە ئەژمار کە لە مانگەکانى رابردوودا دەستگیرکران.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)