خوێندکارێکى زانستگهى تەربیەتى موعلیمى تاران بانگ کرایە کومیتەى ئینزباتى
وهشانگهر رزگار - ههینی Apr 17, 9:12 am
سەدرا بلوکى خوێندکارى زانستگهى تەربیەت موعەلیمى تاران بانگ کرایە کومیتەى ئینزباتى ئەم زانستگهیە. بە پێى ڕاپۆرتی هەواڵنێریى ئەمیرکەبیر: لە درێژەى گوشارەکان بۆ سەر خوێندکارانى زانستگهى تەربیەت موعەلیمى تاران و دانانى بەربەستى زیاتر بۆ خوێندکاران، سەدرا بلوکى خویندکارى ئەم زانستگهیە بانگ کراوهته کومیتەى ئینزباتى. پێشتریش 6 کەس لە ئەندامانى ئەنجومەنى ئیسلامى ئهو زانستگهیه بانگ کرابوونە کومیتەى ئینزباتى. هۆکارى بانگ کرانى ئەم خوێندکارانە، نارەزایەتى دەربڕینیان بهرانبهر بە زاڵ بوونی کەش و هەواى ئهمنییهتى و پۆلیسى و زیاتر بوونى گوشارەکانى بۆسەرخوێندکاران بووه.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)