خوێندکارێکى زانکۆى تاران بانگ کرایە دادگا
وهشانگهر رزگار - 1 شهم Apr 05, 7:20 am
هەواڵنێرى ئەمیرکەبیررایگەیاند، سەلمان یەزدان پەنا خوێندکارى ئەرشەدى پێوەندى نێونەتەوەیی زانکۆى تاران و لە هەڵسووراوانى مافى مرۆڤ بانگ کراوەتە لقى سێ بازپورسى ئەمنیەتى دادگاى ئینقلاب.تا هۆکارى بانگ کردنى ئەم خوێندکارە بۆ دادگا روونە نەکراوەتەوە.دەوترێت ئەم خوێندکارە لە ساڵانى رابردوودا بە هۆى شکایەتى بەرپرسى زانکۆى ئەمیرکەبیر دوو ترم لە خوێندن و هەروەها بە هۆى نارەزایەتى دەربڕین بە ئامادە بوونى ئەحمەدى نژاد لە زانکۆى تاران ، ترمێک بێ بەش بوون لە خوێندنى بەسەردا سەپابوو. ئەم خوێندکارە ساڵى رابردووش ، بە دەستوورى بەرپرسى کومیتەى ئینزباتى زانکۆى تارانەوە لە کوى زانکۆ دەرکرا بوو.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)