دابه‌زینی نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دۆلار‌و پێشهاته‌كانی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Oct 06, 11:43 am
ئا: محه‌مه‌د حه‌كیمی
به پێی بازاری شاری تاران نرخی دولار تا 1200 تمه‌ن و یورو تا 1500 و پوندیش تا 1750 تمه‌ن چووه و زۆربه‌ی دراوە بیانیه‌کان تا 150 تمه‌ن گرانتربوون. لەئێستاشدا سەرلێشێواییەک لەبازاری دراودا بەدیدەکرێت و هه‌ر ئه‌مەش بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ستفرۆشه‌کان به دڵی خۆیان ئه‌و دراوانە به خه‌ڵک بفرۆشن و بازاری ره‌ش دروست بکه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا بانکی ناوه‌ندی که به‌رپرسی سیاسەتی پوولی ئێرانه هیچ هەڵوێستێکی عەمەلی له‌مه‌ڕ ئه‌م گرانیه ده‌رنه‌بریوه ، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که نرخی رۆژانه‌ی خۆی وه‌کوو رۆژانی‌تر نووسیوه وتویه‌تی ئه‌مڕۆ نرخی دولار 1025 تمه‌نه و یورو 1381 تمه‌ن و پوندیش 1623 تمه‌نه که زۆر له خوارتر له‌و نرخه‌یه که له بازار ده‌فرۆشرێت.
ئابووریناسان ئه‌م گرانیه‌ی ئه‌رز له ئێران ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ گه‌ماڕۆکان و ده‌ڵێن ئابووری به‌شێک له جیهان تووشی داڕمان ده‌بێت و نرخی ئاڵتونیش تا دێت گرانتر ده‌بێت، به‌ڵام جیا له‌و فاکتانه گه‌ماڕۆکان پشتی ئابوور ئێرانی شکاندوه نرخی دراوی ئێران تا دێت زیاتر داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش کارێگه‌ریی هه‌یه له سه‌ر ئابووری و به‌تایبه‌تی بواری بازرگانی.
هۆکارێکی‌تری دابەزینی نرخی تمەن لەبەرامبەر دراوی دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد که ئابووری ئێرانی به‌ره‌و له ناو چوون بردووە. به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌رزی ئێران له ده‌ست بانکی ناوه‌ندیدایه و زۆربه‌ی ئابووریناسان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که بانکی ناوه‌ندی خۆی بۆته هۆکاری گران بوونی ئه‌رز و ئه‌م باردۆخه لەبەرژەوەندی دەوڵەتدایەو نایه‌وێ ئه‌م باردۆخه کونترۆڵ بکات ئه‌گینا ده‌یتوانی به ناردنی برێکی به‌رچاو له ئه‌رز بازار بخاته ژێر رکێفی خۆیی و نه‌هێڵێت ئاوا و به‌و شێوه له ماوه‌ی دوو رۆژدا 15 % بچێت به‌سه‌ر ئه‌رزه‌کاندا.
طرانبووني نرخي دراوة بيانييةكان لةكاتيَداية كة نرخي سكة لة ئيَران هةلَكشاوة، بةدواي داخستني بازارِي ئالَتونفرؤشاني تارانء نارِةزايي دوكانداراني ئةم بازارِة بة شيَوةي وةرطرتني مالَياتي زيَدةبايي، نرخي سكة بة شيَوةيةكي بيَ ويَنة زياديكردوةء زؤريَك لة دوكانداران لة كرِينء فرؤشي سكة خؤيان بدوور دةطرن.
سةرؤكي بانكي ناوةندي ئيَران لةكاردانةوةيةك بة زيادبووني نرخي دؤلار لة بازارِةكاني ئيَران رايطةياند لةم هةفتةيةدا بة بيَ هيض بةربةستيَك دراوي بيانيء سكةي ئالتوني دةخاتة بازارِةوة تاكو نرخةكان ئاسايي دةبنةوة. هاوكات لةطةلَ بلآوبوونةوةي هةوالَي رذانة بازارِي برِيَكي زؤري دراوي بياني لةلايةن بانكي ناوةندي، بووتة هؤي نيطةراني بازارِي دراوي تارانء بةو هؤيةوة كرِينء فرؤشي دراو لة سةرافييةكاندا وةستاوة.
زؤريَك لة شارةزاياني ئابوري هةلَكشاني دراوي بياني و سكةي ئالَتوني بؤ ضةندين هؤكاري جياجيا دةطةرِيَننةوةء لةسةر ئةو باوةرِن كة ئابلؤقة نيَودةولَةتييةكان يةكيَكة لة هؤكارةكاني طرانبووني نرخي دؤلار، بةلآم سةرؤكي بانكي ناوةندي هؤكاري ئةمة بؤ هةلَكشاني نرخةكان لةبازارِة جيهانييةكان دةطةرِيَننةوة. ئةمةش لةكاتيَكداية زؤريَك لة ئابوريناسان هةلَكشاني نرخي سكةيان بؤ مانطرتني ئالَتونفرؤشاني تاران دةطةرِيَننةوة، مانطرتنيَك كة بؤ شارة طةورةكاني ديكةي ئيَران كشاوةء ضةندين شاري ديكة دوكاني زةرنطةرييةكانيان داخستوة.
محه‌ممه‌د حه‌کیمی
یارانه‌کان: دوزینه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئێران بۆ ده‌رباز بوون له باردۆخی ناڵه‌باری وڵات
هه‌ر چه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد پاداگری ده‌کات له سه‌ر پڵانی یارانه‌کان و به‌رێوه بردنی ئه‌و پڵانه نگریسه، خه‌ڵکی ئێران تووشی زه‌ره‌ر و زیانیکی زۆر ده‌کات ده‌بێت خه‌ڵک له‌و باردۆخه‌ی که دوای جێ به جێ کردنی یارانه‌کان به‌سه‌ریاندا دێت ئاگادار بکه‌ینه‌وه زۆر به وردی ئه‌و باسه بخه‌ینه به‌ر توێژیه‌وه و لێکۆڵینه‌وه.
ئه‌حمه‌دی نژاد له کۆبوونه‌وه‌ێکدا له مه‌ڕ یارانه‌کان وتی واش نیه که لێکۆله‌ران ده‌ڵین، ئه‌مانه هه‌ر له خۆوه و بێ ئه‌وه‌ی شتێک بزانن قسه ده‌که‌ن و ئه‌وان زۆر له پرسی ئابووری نازانن ئه‌گینا یارانه‌کان له هه‌وڵه‌وه فشار ناخاته سه‌ر خه‌ڵک وله دواییدا بکه‌وێته سه‌ر غه‌لته‌ک. ئه‌حمه‌دی نژاد ئدعا ده‌کات که دوای جێ به جێ کردنی یارانه‌کان له سه‌رتاسه‌ر ئێران‌دا هه‌ژارێک نامێنێت.
من لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م به وته‌ی عزت الله یوسفیان ئه‌ندامی کومسیونی به‌رنامه و بودجه باس له‌وه ده‌کات که به‌ر له‌وه‌ی یارانه‌کان به شکلێکی پڵان دارێژراو له نێو خه‌ڵکدا جێ به جێ بکرێت، ده‌بێ خه‌ڵک ئاگادار بکه‌ینه‌وه و پێیان بڵێن که ده‌ره‌ێکی وه‌ک ده‌وره‌ی ریازه‌تی ده‌رویشیمان له پێسه و ده‌بێ که‌مه‌ربه‌نده‌کانمان زۆر سفت بکه‌ین. و هه‌روا که زۆربه‌ی کارناسان له بواری ئابووریدا ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر ئه‌م پڵانه بچێته خانه‌ی جێ به جێ کردنه‌وه ئه‌وا ده‌بێ زۆر به وریایی و لێزانه جێ به جێ بکرێت ئه‌گێنا پشتی خه‌ڵک ده‌شکێنێ .
به‌ڵام ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌م که به راستی کاتێ ئه‌و پڵانه جێ به جێ بکرێت زۆر له خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار تووشی کێشه‌ی جدیی ده‌بن و هه‌ر وه‌ها بێکارێکی زۆرتریش یه‌خه‌ی خه‌ڵک ده‌گرێت و هه‌ژار هه‌ژارتر و ده‌وله‌مه‌ند ده‌وله‌مه‌ند‌تر ده‌بێت و تا ئه‌م پڵانه له نێو ئێران‌دا جێ بکه‌وێت ئه‌وا ده‌بێ بڵیم که فاتحه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌خوێندرێ.
به‌ڵام به‌رێوه به‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ڵێن که ئه‌م قسانه ته‌نیا قسه‌ن و هیچی‌تر و ئه‌گه‌ر ئه‌م پڵانه جێ به جێ نه‌کرێت ئه‌وا فشارێکی زیاتر بۆ خه‌ڵک دێت و به‌ڵام تا ئێستاش ده‌وڵه‌ت هه‌ر قسه‌ی کردوه ئه‌م پڵانه‌ی نه‌بردوه‌ته خانه‌ی جێ به جێ کردنه‌وه .
به‌ڵام مه‌ترسی ئابووری وه‌ک مۆته‌که‌ێک خۆی داوه به سه‌ر به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی ئێران و هه‌موویان به دڵه‌راوکێکی زۆره‌وه چاو له‌م پرسه ده‌که‌ن و به بروای من ئه‌م پوول دانه به خه‌ڵک نه‌ک باردۆخی ئابووری خه‌ڵک باش ناکات به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی لێک ترازانی میلیونه‌ها بنه‌ماڵه و به داننی ئه‌و پووله هیچ کات ئابووری چاک نابێت به‌ڵکوو به‌ره‌و داڕمانێکی زیاتر ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه زیاترین قشرێک که له‌م ناوه زۆرترین زه‌ریان لێده‌که‌وێت قشری مام ناوه‌ندی و کارمند کرێکارانی ناو شاره‌کانن هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران ده‌ڵێن به داننی ئه‌و یارانانه گیان و ماڵمان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه وده‌بێ ده‌وڵه‌ت چاوێکی زیاتری له ئێمه و مانان بێت تا هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و پڵانه تیا نه‌چێن.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)