10:18 am - Saturday 19 May 2012

دیاریکردنى بارمتەى 430 میلیۆن تمەنى بۆ ئازادکردنى هەڵسووراوێکى سیاسی

وه‌شانگه‌ر رزگار - شه‌م Apr 11, 8:02 am

هەڵسووراوانى مافى مرۆڤ ودیموکراسی لە ئێران رایگەیاند، هەڵسووراوی مەدەنى فەرهاد حاجى میرزایی کە ئیستا لە زینداندایە، قەراروایە کە رۆژى 25 خاکەلێوە لە دادگاى ئینقلابى شارى سنە دادگایی بکرێت.
دۆسیەى ناوبراو لە لقى 15 ى دادگاى ئینقلابى تارانەوە ، گوێزراوەتەوە بۆ لقى 2ى دادگاى ئینقلابى شارى سنە و بەرپرسى ئەم لقە کە کەسێکە بەناوى “تەیارى ” ، بارمتەیەکى 430 میلیۆن تمەنى بۆ ئازادى حاجى میرزایی دیاریکردووە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەى ناوبراو لە باروودخێکى نالەبارى ماڵییدا بەسەردەبەن.
دایکى فەرهادى حاجى میرزایی سەردانى بەرپرسى لقى 2ى دادگاى ئینقلابى سنە کردووە و خوازیارى چارەسەرى مەسەلەى ئەم بڕە بارمتەیە بووە، بەڵام بەرپرسى ئەم لقەى دادگا هیچ وەڵامێکى نەداوەتەوە و کردوویە دەرەوە.
شایانى باسە کە فەرهاد حاجى میرزایی 28ى بەفرانبارى ساڵى 1386 لە یەکێک لە شەقامەکانى شارى سنە ، لە لایەن هێزە ئەمینەتیەکانى کۆمارى ئیسلامیەوە دەستگیرکرا و گوێزرایەوە بۆزیندان.

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

داخراوه