دەهەزار کەس خوازیاری ئازادیی رۆکسانا سابرى بوون
وهشانگهر رزگار - 3 شهم Mar 31, 7:34 am
زیاتر لە دە هەزار کەس لە سەرتاسەرى جیهان بە ئیمزا کردنى نامەیەک، خوازیارى ئازادکرانى رۆکسانا سابرى، ڕۆژنامەوانى ئێرانى ــ ئامریکایی بوون. ئەم نامەیە کە لایەن کومیتەى پارێزگارى لە ڕۆژنامەوانان ئامادهکراوه و پاش ئیمزاکران دراوەتە نوێنەرى هەمیشەیی حکوومهتى کۆمارى ئییسلامیى ئێران لە رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیوویۆرک. جێگرى ئەمنییەتیى دادسەراى ئینقلابى ئیسلامى ڕۆژى 16ى رەشەممەى ساڵى رابردوو رایگەیاندبوو، کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پهروهندهی رۆکسانا سابرى تهواو بووه و ناوبراو بە زووویی ئازاد دەکرێت، بەڵام رۆکسانا سابرى لە پێوەندییەکى تەلەفونیدا لە گەڵ خانهوادهکەى، وتوویە هەڵویستى کاربەدستانى قەزایی لەم بارەیەوە گوڕاوە و لهوانهیه ماوەى چەند مانگ لە زیندان ئازادى نەکەن.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)