دە هەڵسووراوانى بزووتنەوەى ژنان دادگایی کران
وه‌شانگه‌ر رزگار - 2 شه‌م Apr 06, 7:41 am
ڕۆژى یەکشەممە 16ى مانگی خاکەلێوە، کۆبوونەوەى دادگایی کردنی 10 کەس لە هەڵسووراوانى بزووتنەوەى ژنان کە ڕۆژى 6ى خاکەلێوە به‌ده‌ستی هێزە ئه‌منییه‌تییه‌کانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران ده‌سگیرکرابوون، بەرێوەچووە. ئەم هەڵسووراوانە لە لایەن دەزگاى قەزایی کۆمارى ئیسلامییەوە تۆمەتى تێکدانى نەزمى گشتى و کۆبوونەوە بە مەبەستى تێکدانى ئه‌منییه‌تى وڵاتیان دراوه‌ته پاڵ و به‌و تۆمه‌ته دادگایی کراون. نەسرین ستوودە، یەکێک لە پارێزەرانى ئەم هەڵسووراوانە وتى: هێشتا حوکمی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و ده چالاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)