راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به بۆنه‌ی مه‌رگی هاوڕێ ره‌حمان شافیعی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 3 شه‌م Feb 21, 4:54 am
به داخێکی زۆره‌وه دوێنێ دووشه‌ممه رێکه‌وتی 20/2/2012 هه‌واڵی مه‌رگی نا به وه‌ختی ئه‌ندام و کادری به توانا و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه هاوڕێ ره‌حمان شافیعی مان پێ گه‌یشت، که دڵی هه‌موو دۆستان و هاو سه‌نگه‌رانی هه‌ژاند.
هاوڕێ ره‌حمان یه‌کێك له‌و کادر و ئه‌ندامه تێکۆشه‌رانه بوو که ده‌ورێکی چالاک و سه‌میمانه‌ی بوو چ له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و چ له ناو خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت. هاوڕێ ره‌حمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که له بۆمباران و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌ست و قاچێکی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ چرکه ساتێک وره‌ی دانه‌به‌زیی و تا دواساته‌کانی ژیانیشی به کاری هونه‌ری له‌خزمه‌ت گه‌لی کورد و چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشدا بوو، ئه‌و هه‌میشه بۆ هه‌موو ده‌ور و به‌ری وره‌به‌خش و هانده‌ری چاکه بوو.
به‌م بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌مووکادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی هاوڕێ ره‌حمان و هه‌موو دۆستان و هاوسه‌نگه‌ران و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری ئه‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ئه‌زانین.
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
21/2/2012
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)