سامان ڕه‌سووڵپوور ساڵێک زیندانی بۆ بڕایه‌وه
وه‌شانگه‌ر رزگار - شه‌م Apr 18, 8:37 am
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کوردستان سامان ره‌سووڵپوور ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافی مرۆڤ به بڕیاری لقی یه‌که‌می دادگای ئینقیلابی ئیسلامیی شاری مهاباد حوکمی ساڵێک زیندانی ته‌عزیریی بۆ ده‌رکراوه. به پێی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌سووڵپوور به تاوانی ته‌بلیغکردن دژی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێکدانی بیروڕای گشتی له ڕێگه‌ی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. سامانی ڕه‌سووڵپوور پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ماوه‌یه‌ک ده‌زگیر و زیندانی کراو و دواتر به‌رده‌وام له ژێر گوشاری ده‌زگا ئه‌منییه‌تی و ئیتیلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا بوو ناچار له ئێران چووه ده‌ره‌وه‌وه و ئه‌و حوکمه‌ی دادگا به بێ ئاماده‌بوونی ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دادگا ده‌رکراوه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)