سه‌ردانی شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کۆردستان
وه‌شانگه‌ر رزگار - هه‌ینی Jan 02, 5:13 pm
سه‌ردانی شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کۆردستان له بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له وڵاتی سویس
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 19 ئاگۆست شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کۆردستان پێکهاتوو له به‌رێزان ئیدریس مورادی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و مه‌سعوود هه‌ورامی و ته‌ها شه‌که‌رریز ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی سویس به سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشتنه بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌ریمی کۆردستان و له لایه‌ن به‌رێز دوکتۆر فه‌وزی قادر نوینه‌ری حکوومه‌ته‌وه پێشوازیان له کرا. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ناوچه‌که و به تایبه‌ت کوردستان درایه به‌ر باس و دواتر له لایه‌ن هه‌ر دو لا جه‌خت له سه‌ر پێوندیه‌کان و هاوکاری له بواره جیا جیاکان له وڵاتی سویس کرایه‌وه و شاندی کۆمه‌ڵه جارێکی‌تر پشتیوانی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانی باشوور دوپات کرده‌وه‌و رایگه‌یاند ، داواکارین له هه‌موو کوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که ده‌نگی حه‌قخوازی خۆیان دژ به پیلانه‌کانی دوژمنانی گه‌لی کورد وه‌ک هه‌میشه له‌م ساته ناسکانه‌دا وه‌گه‌ر بخه‌ن و ببنه پالپشتی داخوازه ره‌واکانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر خاکی کوردستان ، هه‌روه‌ها تێ‌بکۆشن بۆ راکێشانی سرنجی رای گشتی جیهانی به دژی پێشێلکارییه‌کانی حکومه‌تی به‌غدا. کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له وڵاتی سویس
19. 08 . 200
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS




(No Ratings Yet)