سێبه‌ری مه‌رگ به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی- وریا محه‌مه‌دی
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 4:25 pm
له‌بارودۆخێكدا كه به‌هۆی ناشه‌رعیبوونی كۆماری ئیسلامییه‌وه قه‌یرانێكی سیاسی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌و هه‌موو روانینه‌كان رووله‌داهاتووی ئه‌م قه‌یرانه‌و چاره‌نوسه‌كه‌یه‌تی، له زیندانه تاریك‌و سه‌ده‌ناوه‌ڕاستییه‌كانی ئه‌م رژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌دا، چه‌ندین زیندانی سیاسی مه‌حكوم به‌ئێعدام، مرۆڤكوژی به‌شێوه‌ی كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌و نمونه‌ی ناسراوی ئه‌م ره‌وته، فه‌رزادی كه‌مانگه‌ره. وێنه‌یه‌ك كه له‌م مامۆستایه گونده هه‌ژاره‌كانی كوردستان له سه‌ر رووبه‌ری ئینترنێت هه‌یه، له‌یه‌كه‌م سه‌رنجدا هه‌مووان بیری ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م رژیمه بۆ خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌تی كوردستان ده‌خاته‌وه. رژیمێك كه سێ ده‌یه‌یه شادی‌و ئازادیی له‌سه‌ر لێوه‌كان وشكاندوه‌و تۆوی هه‌ژاری‌و مه‌رگی بڵاوكردوه‌ته‌وه. رژیمێك كه به به‌ڵێنی به‌رگریی له كۆخت نشینان‌و به‌ناو موسته‌زعه‌فان هاته‌سه‌ركار، ئێستا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه یه‌كێك له مامۆستا بێ تاوانه‌كانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌كی دیكه كه بڕیاربوو له‌به‌رامبه‌ر كۆشك نشیناندا به‌رگرییان لێبكات، له‌م تاریكییه ده‌یجوره‌و له‌م قه‌یرانی سیاسی‌و شه‌رعیه‌ته‌دا، سێداره‌یان بۆ هه‌ڵبخات.
بێ هۆ نییه كه له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و زیندانیانه‌ن كه‌له‌م مانگانه‌ی دواییدا جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان دواخرا، چونكه پڕئاشكرایه كه ئیستبدادی سیاسی، خه‌فه‌قان، كوشتنی ئازادی، له‌سێداره‌دان، ئه‌شكه‌نجه‌و بێ سه‌روشوێنكردن‌و زه‌وتكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا جه‌هه‌نه‌مییه زاڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بووه، به‌ڵام دۆخی ئێستا ئه‌م رژیمه‌ی له هه‌ركاتێكیتر وه‌حشی تر كردوه.
پاش گیانبه‌ختكردنی قاره‌مانانه‌ی ئێحسانی فه‌تاحیان ده‌بێت بڵێین كه به‌رده‌وامبوونی ئێعدام له ئێران، له‌حاڵێكدایه كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سزای ئێعدام هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و رێكخراوه جیهانییه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ، سزای ئێعدام به نامرۆڤانه، ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی‌و به زه‌وتكردنی مافی ژیانی تاكه‌كانی ده‌زانن. به‌م حاڵه‌ی سیاسه‌تداڕێژه‌رانی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا گوێی خۆیان له ره‌خنه جیهانییه‌كان كه‌ڕ كردوه، به‌ڵكو به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سزایه له‌ئێران، رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئێعدام باشترین‌و شیاوترین شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تاوانباران، به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسییه.
سێبه‌ری مه‌رگ به‌سه‌ر فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر‌و باقی مه‌حكومانی به ئێعدام، ده‌بێت له‌كارنامه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردووی ئه‌م رژیمه‌وه هه‌ڵیبهێنجێنین. خه‌لیلی به‌هرامی، كه چه‌ندین مانگه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه حوكمی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر دووباره پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت به‌رادیۆ فه‌ردا ده‌ڵێت: له‌جه‌ره‌یانی ئه‌م هاتوچووانه دیارنییه دۆسیه‌كه له‌كوێیه. دادگا تا ئێستاش بڕیاری نه‌داوه‌و نیگه‌رانی ئێمه له‌وه‌یه كه به‌مدواییه به‌وجۆره‌ی كه فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر رایگه‌یاندووه، هه‌مان ماموری رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ئه‌ندازیه‌ی ئه‌گه‌ری رزگاربوون هه‌یه، هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئه‌گه‌ری ئێعدام. به‌سه‌رنجدان به دیدارێك له‌گه‌ڵ فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر‌و ئاغای بوداغی له خودی زیندانی ئێڤین بووم، نیگه‌رانی منی زیادكرد به‌وه‌ی كه له‌م توندڕه‌وییانه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وه زۆره كه ئه‌و بكه‌نه قوربانی.
كۆماری ئیسلامی هه‌مووكاتێك دژه‌كرده‌وه‌كانی خۆی به كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تاوانه سیاسییه‌كان‌و نه‌یارانی حكومه‌ت، بۆ هه‌میشه فۆرمالیزه كردوه‌و به‌شێوه‌گه‌لی جیاجیا به‌ره‌وپێشی بردووه. له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا وه‌ك ئێستا كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ترسی لێكترازانی پێكهاته‌كه‌یدا نه‌بووه. ئه‌م رژیمه له دۆخێكی زۆر ئارامتر له دۆخی ئێستا، مرۆڤكوژی وه‌ك مێتۆدێك پیاده‌كردوه. كاتێكی ده‌زگای ئێعدام‌و مرۆڤكوژی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م رژیمه نگریسه، پێكدێت‌و هه‌وساری رێبه‌رییه‌كه به‌ده‌ستی جه‌لادێك وه‌ك سادقی خه‌ڵخاڵی ده‌سپێردرێت، كاتێك كه له‌به‌رابه‌ر ده‌ركردنی حوكمه زاره‌كییه‌كان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا، بێده‌نگی ده‌كرێت، كاتێك كه هه‌زاران كه‌س له دادگا چه‌ند چركه‌ییه‌كاندا به وه‌مدانه‌وه به چه‌ند پرسیارێكی كورت‌و دیاریكراو، حوكمی تیرباران‌و له‌سێداره‌كانیان به‌سه‌رداده‌سه‌پێت‌و به‌خێرایی جێبه‌جێده‌كرێت‌و، كاتێك كه ئێعدام بۆ پاراستنی رژیم، به‌شێوه‌یه‌ك له مێشكی جه‌لادانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك بابه‌تێكی ئیلاهی‌و شه‌رعی ته‌عبیرده‌كرێت كه خه‌ڵخاڵی ساڵێك پێش مه‌رگی له لێدوانێكی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ بی بی سی، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ویژدانی به‌خاتری ئه‌و حوكمانه‌ی كه‌ده‌ریكردوه، توشی عه‌زاب بووه یان نا؟ ده‌ڵێت “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌زابی ویژانی نه‌چه‌شتوه تا ئه‌و جێگه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا ئیجازه‌م بده‌یت خه‌وێكی ئارام ده‌كه‌م”. ده‌كرێت تێبگه‌ین كه پێناسه‌ی ئێعدام له ئێران نه‌ك پێناسه‌یه‌كی ئاسایی‌و جیهانیی به‌ڵكو پێناسه‌یه‌كه كه پێشتر شه‌رعیه‌ت‌و ئێعتباری له لایه‌ن جێنشینانی خوا له ئێران، وه‌ك بابه‌تێكی ئیلاهی، عورفی، شه‌رعی‌و چه‌ندین چه‌مكی هاوشێوه، به‌ربڵاوتره‌و به‌م هۆیه‌وه پێناسه جیهانیه‌كان ناتوانێت هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ری ببێت.
كۆماری ئیسلامی له‌و كه‌مه ده‌سه‌ڵاته تۆتالیته‌ر‌و دیكتاتۆرییانه‌ی جیهانی هاوچه‌رخه كه نفوزی خۆی له توێژه‌جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا به دژی به‌ها جیهانییه‌كان دامه‌زراندوه. ئه‌م رژیمه، ئێرانی كردوه‌ته شوێنێك كه به‌هاكان جێگه‌ی خۆیان به دژه به‌هاكان داوه‌و دژه‌به‌هاكان جێنشینی به‌هاكان بوون.
ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ، پیلانی ئێعدام تا ئێستاش وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی باش بۆ ترساندنی كۆمه‌ڵگای خرۆشاوی ئێرانه‌و ئه‌وه‌ی كه فكری خه‌ڵكی ئێمه ئاگاداری نه‌بوو و ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بوا رووبدات، به‌داخه‌وه روویدا‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی سی ساڵه كه خه‌ڵكی ئێران ده‌یچێژن. رزگاربوون له قه‌یدوبه‌نده‌كانی ئێستا كه یه‌كێك له‌وانه سزای وه‌حشیانه‌ی ئێعدامه، به رووخانی دژه دیموكراسیترین ده‌سه‌ڵاتی هاوچه‌رخ، واته به روخانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گرێدراوه.
له بارودۆخی ئێستا‌و له‌م جه‌نجاڵی سیاسییه‌دا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی غافڵ بین. رژیم له وه‌حشیگه‌ریدا زه‌رفیه‌تێكی باڵای هه‌یه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)