سێ کەس کە گومانى ئەوەیان لێدەکرێت لە گەڵ ئەلقاعیدە پەیوەندیان هەبێت لە تورکیە دەستگیرکران
وهشانگهر رزگار - ههینی Apr 10, 8:34 am
بە پێى راپۆرتى هەواڵنێرى فەرانسە لە ئانکارا، پۆلیسى دژى تیرۆریسمى تورکیە رۆژى پێنج شەممە سێ کەسى بە گومانى ئەوەیەکە وێدەچێت پێوەندییان لە گەڵ گرووپى تیرۆریستى ئەلقاعیدە هەبێت دەستگیرکردووە.
هەواڵنێرى ئاناتولى تورکیەش رایگەیاندووە ، ئەم کەسانە هاوکات لە چەند عەمەڵییاتدا لە رۆژئاواى ئەم وڵاتە دەستگیرکراون.
شایانى باسە رۆژنامەیەکى تورکیە مانگێک لەوەوپێش نووسیبووى ، ئانکارا لە رێگاى ئامریکاوە زانیارییگەلێکى پێگەیشتووە، سەبارە بە وەى کە گرووپى ئەلقاعیدە لە حاڵى بەرنامەداڕشتن بۆ ئەنجام دانى چەند کردەوەیەکى تیرۆریستى لەم وڵاتەن.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)