سەدان کەس بە گومانى تیرۆریست بوونیان لە پاکستان دەستگیرکران
وهشانگهر رزگار - شهم Apr 11, 7:51 am
هێزە ئەمنیەتیەکانى پاکستان ، لە عەمەڵییاتێکى بەربڵاودا، نزیکەى 400 کەسیان بە گومانى ئەوەى کە تیرۆریست بن ، دەستگیرکرد.
بە پێى راپۆرتى سەرچاوە هەواڵنیرییەکان لە ئیسلام ئابادى پاکستان، هێزە ئەمنیەتیەکانى پاکستان لە عەمەڵییاتێکى بەربڵاودا بە دژى چەکدارەکانى تاڵەبان لەشارە گرینەکەکانى پاکستان لەوانە، کەراچى، لاهوور، پیشاوەر و ئیسلام ئاباد، زیاتر لە 400 کەسیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنیەتیەکانى پاکستان هەروەها لە شارى ئیسلام ئاباد ، رێوشوێنى توندى ئەمنیەتیان گرتووەتە پێش و هیچ کەسێک بە بێ پێناسەى میللى ناتوانێت بچێتە ناو شارى ئیسلابادەوە.
400 کرێکارى شیرکەتى نوشابە سازى لەسەرکار دەرکران
بە پێى هەواڵى ئاژانسى ئێران خەبەر: نزیکەى 400 کرێکارى کارخانەى نوشابەسازى ساسان لەسەرکار دەرکراون.
دەوترێت بە دواى پشووى نەرۆزیدا پێشیان بە چوونەوەى کرێکاران بۆسەرکارەکانیان بوون، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە نزیک بوونەوە لە وەرزى هاوین و دەستپێکردنەوەى گەرما، فرۆشى ئەم کارخانەیە زۆرتر دەبێتەوە.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)