سەرۆک وەزیرى دانمارک وەکوو سکرتێرى گشتى ناتۆ دیاریکرا
وهشانگهر رزگار - 1 شهم Apr 05, 7:06 am
بە پێى هەواڵنێرى فەرانسە ، رێکخراوى ئاتلانتیکى باکوور(ناتۆ) دوێنێ وەزیرى دانمارکى بە تێکڕاى دەنگ وەکوو بەرپرسى گشتى ئەم رێکخراوە دیاریکردووە.دانیشتنى رێبەرانى ناتۆ، لە ئێستراسبورگ فەرانسە بە ئامانجى جەخت کردنەوە لەسەر ئەرکى ناتۆ لە ئەفغانستان، پتەوکردنى پێوەندیەکان لە گەڵ روسیە و هەڵبژاردنى بەرپرسى نوێ بۆ ئەم رێکخراوە بەڕێوەچوو.سەرۆک کۆمارى ئامریکا لەم دانیشتنەدا، داواى لەوڵاتان ئورووپایی کرد بە مەبەستى یارمەتیدانى مەئمووریەتى ناتۆ لە ئەفغانستان، ژمارەى هێزەکانیان لەم وڵاتە زۆرتر بکەن.وتەبێژێکى کۆشکى سپى لەم پێوەندەدا وتى : هاوپەیمانى ئامریکا لە وەڵامى داواکارى ئۆباما ، پێنج هەزار هێزى تر دەنێرنە ئەفغانستان. هاوکاتیش سەرۆک وەزیرى ئینگلیس رایگەیاند ، وڵاتەکەى ژمارەى هێزەکانى لە ئەفغانستان زیاتر دەکات.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)