سەرۆک کۆمارى تورکیە سه‌ردانی عێراقی کرد
وه‌شانگه‌ر رزگار - 3 شه‌م Mar 24, 9:14 am
عەبدۆڵا گوڵ، سەرۆک کۆمارى تورکیە ڕۆژی دووشەممە لە سەفەرێکدا گەیشتە بەغدا و لە گەڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراق چاوپێکەوتن و وتووێژى کرد. هه‌واڵنێرییه‌کان ڕایانگه‌یاند مەسەلەى پارتی کرێکارانی کوردستان تەوەرى سەرەکى وتووێژى جەلال تاڵەبانى و عەبدوڵا گوڵ بووە. پاش ئه‌و وتووێژانه سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆنفرانسێکى هەواڵنێری هاوبەشدا لە گەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیە وتی پارتی کرێکارانی کوردستان یان ده‌بێ چەک دابنن یان لە خاکى عێراق بچنە دەرەوە. له سی ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆمارێکی تورکییه بۆ عێراق بووه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)