كاك فوئاد ئه‌و ناوه‌یه كه چووه ریزی ئه‌فسانه‌كانه‌وه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Sep 08, 2:57 pm
ئا: په‌رویز ره‌حیم زاده
كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی یه‌كێك له رێبه‌رانی ناسراوو شۆڕشگێڕی كورده كه ئه‌گه‌ر مه‌جالی ژیانێكی زۆرتری بوایه‌ت، بێگومان ده‌گه‌یشته ئاستێكی هه‌ره به‌رز له تۆماركردنی مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كاك فوئاد ئه‌گه‌رچی له ده‌ورانی لاویه‌تیدا ژیانی سیاسی خۆی ده‌سپێكرد، به‌ڵام له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌كساڵ چالاكی‌و هه‌ڵسووڕانی شۆڕشگێڕانه توانی ببێت به یه‌كێك له رێبه‌رانی مه‌یدانیی خه‌بات دژی بێ عه‌داڵه‌تی‌و چه‌وساندنه‌وه. بیر‌و روانگه‌ی كاك فوئاد هیچكات نه‌یتوانی له چوارچێوه‌ی حیزبێكدا قه‌تیس بمێنێته‌وه‌و ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه، به‌ردی بناغه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌ك دانا كه تا ئه‌مڕۆ وه‌كوو یه‌كێك له كه‌سایه‌تی پێشڕه‌وو هه‌ڵسووڕاوه‌كانی ریزی یه‌كه‌می رێكخستنه‌كانی ئازادیخوازانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی ده‌نوێنێت. به‌شداری كاك فوئاد له مه‌یدانی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌و روانگه‌وه گرینگی تایبه‌تی هه‌یه كه، ئاڵ‌وگۆڕی له ره‌وتی فكری‌و كرده‌وه‌ی خه‌باتكارانی رێبه‌رانی كورد پێكهێنا‌و وه‌رزێكی نوێی له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد هه‌ڵدایه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌باتی گه‌لی كورد پێشتر ته‌نیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی بوو، به‌ڵام هاتنه مه‌یدانی كاك فوئاد وه‌كوو رێبه‌رێكی عه‌مه‌ڵگه‌را كه له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا بوو، بوو به چه‌كێكی كارامه كه له چوارچێوه‌ی خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ چاره‌ی خۆنووسین، ببێت به رێگه خۆشكه‌ر بۆ نه‌مانی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردن‌و نابه‌رابه‌ریه‌ك. كاك فوئاد ماركسیزم‌و ناسیۆنالیزمی نایه خزمه‌ت ئازادی‌و عه‌داڵه‌ت، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌باته‌ی كه كاك فوئاد رێبه‌ری ده‌كرد، له ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كورت په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی. كاك فوئاد له ژێر ته‌ئسیرو كاریگه‌ری بیری ماركس‌و لنین‌و مائۆ‌و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ستكردن به بارودۆخی ئه‌و كاتی كوردستان، له تێكه‌ڵی ئه‌م دوو مه‌سه‌له، بیرێكی نوێی دامه‌زراند كه هه‌م دژی هه‌ر جۆره نابه‌رابه‌ریه‌ك رابوه‌ستێ‌و ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان‌و رزگاری گه‌لی كورد پێكه‌وه گرێبدات. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند مانگ، بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به پشت به‌ستن به‌م دوو روانگه، كوردستان بوو به شوێنێكی ئیستراتژیك بۆ بیری چه‌پ‌و ئازادیخوازانه له ئێران.
كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی ساڵی 1327ی هه‌تاوی له ئاوایی ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان چاوی به ژین هه‌ڵێنا. ده‌ورانی منداڵی خۆی هه‌تا 10 ساڵی له‌م ئاواییه تێپه‌ڕاند‌و له قوتابخانه‌ی ئاواییه‌كه‌یان تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی درێژه‌ی به خوێندندا. دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن، كاك فوئاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند برای دیكه‌ی چوونه شاری سنه‌و له ده‌بیرستانی رازی درێژه‌یان به خوێندندا‌و دوای ته‌واوكردنی پۆلی نۆهه‌م چووه ده‌بیرستانی هیدایه‌ت. پێش له‌وه‌ی بچێته پۆای 12 وه‌ك قوتابی نموونه هه‌ڵبژێردرا‌و بۆ ئۆردوویه‌كی هاوینی نێردرایه شاری رامسه‌ر له باكووری ئێران. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری رامسه‌ر بۆ درێژه‌دان به خوێندن له زانستگه به‌شداریی كونكوری كردوو له زۆرتر له 12 زانستگه‌ی باڵای ئێران وه‌رگیرا. كاك فوئاد له كونكوری هه‌ڵبژاردن بۆ زانستگه‌ی نه‌وتی ئابادان به‌شداریكردوو له‌م تاقیكاریه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه دواتر ناوی له نێو رۆژنامه‌كانی ئه‌و كاتی ئێران بڵاوكرایه‌وه. كاك فوئاد له وڵامی یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و زانستگه كه پڕسیاری ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران چ كارێك ده‌كات، كاك فوئاد له وڵامدا ده‌ڵێت، بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی ئێران ئیمكاناتی مه‌دره‌سه، زانستگه، برق‌و رێگه‌وبان‌و ئاوی خاوێن‌و خزمه‌تگوزاری دابین ده‌كه‌م. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كاك فوئاد له وڵامی پرسیاری به‌رپرسی ئه‌م زانكۆ بووه هۆی ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زانستگه وه‌ر نه‌گیرێت. هاوینی ئه‌و ساڵه بۆ خوێندن له زانكۆ چووه تاران‌و له گه‌ڕه‌كی خانی ئابادی تاران نیشته‌جێ بوو. سه‌رنجام رۆیشته زانكۆی ئاریا مێهر له تاران‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ رووناكبیران‌و خوێندكارانی زانكۆ‌و تێكۆشه‌رانی رادیكاڵ‌و چه‌پ ئاشنا بوو. ساڵی 1348ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رووناكبیرانی چه‌پ‌و تێكۆشه‌ر به شێوه‌ی نهێنی رێكخراوێكیان دامه‌زراند كه دواتر به ناوی كۆمه‌ڵه ناسرا. كاك فوئاد‌و هاوڕٍێیانی له‌م رێكخراوه نهێنیه‌دا هه‌ڵسووڕاوانه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان هه‌ڵده‌سووڕان. هه‌ر بۆیه ساڵی 1353 له لایه‌ن ده‌زگای ساواكی رژیمی شا ده‌سبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی زیندانكرا. كاك فوئاد له نێو زیندان رێبه‌ری به‌شێكی زۆر له خه‌بات‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی نێو زیندان دژی رژیمی ساواكی سازمانده‌هی كرد‌و زیندانی شاری سنه له‌و ساڵانه‌دا بوو به مه‌یدانی خه‌باتی پڕ له‌سه‌ره‌وه‌ری‌و شانازی‌و ده‌وری پێشڕه‌وانه‌ی كاك فوئاد، هه‌ر بۆیه كاك فوئاد‌و هاوڕێیانی له زیندانی سنه ماوه‌ی 24 رۆژ مانیان له خواردن گرت، مانگرتنێكه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان‌و ئێرانیش ده‌نگی دایه‌وه‌و كاری كرده سه‌ر وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان. دواتر كاك فوئاد له ساڵی 1357 له زیندان ئازادكرا. كاك فوئاد هه‌روه‌ها له خه‌باتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌و مه‌ریوان دژی رژیمی شا ده‌ورو نه‌قشێكی تایبه‌تی گێڕا، له‌وانه دامه‌زراندنی شوراكان، پێكهێنانی یه‌كیه‌تیه‌كانی جووتیاران‌و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكانه‌و به وره‌یه‌كی قاییم‌و بێ رارایی چالاكی ده‌كرد. ئه‌و كاته‌ی كاك فوئاد له زیندان ئازاد كرا، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئه‌زموونی ئاڵ‌وگۆڕێكی قووڵی سیاسی‌دا بوو. له ماوه‌یه‌كی كورتدا كاك فوئاد‌و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه له نێو شاره‌كانی كوردستان، بوون به سیمایه‌كی خۆشه‌ویست‌و له ده‌وری ئه‌م رێبازه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی سیاسی له دایكبوو كه پێده‌چوو به بێ كاك فوئاد پای نه‌ده‌گرت. كاك فوئاد له 11 مانگی دوای ئازادبوونی له زیندان، هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ خه‌باتێكی لێبڕاوانه له پێناو ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌دا له كوردستان ته‌رخانكرد. له ماوه‌ی 22 مانگ واته له 23ی مانگی پوشپه‌ڕی ساڵی 58 هه‌تا 9ی خه‌رمانان‌و كاتی گیانبه‌ختكردن، به‌رێبه‌ری كاك فوئاد به‌ناوبانگترین‌و گه‌شترین رووداوه‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵه‌و خه‌باتی سیاسی له كورستان‌و ئێران هاته ئاراوه. كۆچی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان‌و رێپێوانی گه‌وره‌ی كچان‌و كوڕانی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی سنه‌و بانه‌و سه‌قز‌و بۆكان‌و مه‌هاباد به‌ره‌و مه‌ریوان، بۆ پشتیوانی له كۆچی مێژووی مه‌ریوان، وتوووێژی راسته‌وخۆ به به‌شداری نوێنه‌ری شوراكانی شار له‌گه‌ڵ دوژمنانی كوردستان‌و سه‌ركه‌وتنی كۆچی مێژووی مه‌ریوان‌و پاشه‌كشێی كۆنه‌په‌رستان له كوردستان‌و پێكهێنانی شورای مه‌ریوان‌و چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی دیكه، نموونه‌ی ئه‌و خه‌باته پرشگندارانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانه كه به رێبه‌ری كاك فوئاد گه‌یشته به‌رزترین لووتكه‌ی خۆی. له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌كساڵ كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاتی كوردستان ده‌وره‌یه‌ك له دیموكراسی چاره‌نووسسازیان تێپه‌ڕاند‌و له نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌یان كرد. ئێستا كوردستان ته‌نیا ناوچه‌ی ئێران بوو كه كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئازاد‌و سیاسی تێیدا دامه‌زرابووو رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی كۆماری ئیسلامیش بڕیاری دابوو ئه‌م بزوتنه‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك سه‌ركوت بكا. چه‌ند رۆژ پێش له هێرشی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان، كاك فوئاد نووسراوه‌یه‌كی له ژێر ناوی گه‌لی كورد له نێو بۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نووسی‌و داواكاری به‌رنگاریه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر هێرشی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان بوو، كاك فوئاد خۆی یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه له مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كدارانه له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیكاریه‌دا راوه‌ستا. ده‌ورو نه‌قشی كاك فوئاد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دوای 1357 بێوێنه بووه‌و جێگه په‌نجه‌كانی كاك فوئاد وه‌كوو رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی به‌رنگاری له كوردستان له كاتی هێرشی رژیم بۆسه‌ر كوردستان دیار‌و به‌رچاوه. خه‌بات بۆ پێكهێنانی ریزێكی سه‌ربه‌خۆ كه بتوانێ پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش له نێو دڵی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا بێ، یه‌كێك له خسڵه‌ته هه‌ره به‌رچاوه‌كانی كاك فوئاد بوو. كاك فوئاد هیچكات له ده‌سه‌ڵات بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتووه‌و ره‌خنه‌گری بارودۆخی ئێستا بووه سه‌باره‌ت به هه و‌ڵدان بۆ بارودۆخێكی باشتر‌و له‌وێشه‌وه بۆ بارودۆخێكی تایبه‌تیتر تێكده‌كۆشا. كاك فوئاد له هه‌ستی وروژاوی لایه‌نگران، وره‌و هێزێكی درووست ده‌كرد، كه ده‌بوو به گه‌وره‌ترین هێزی بزوێنه‌ری ئاڵ‌وگۆڕو به كرده‌وه ده‌رهێنانی سه‌ختترین‌و دژوارترین تێئۆریه‌كان. هه‌ر بۆیه كاك فوئاد یارمه‌تی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی زۆرتر بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رچی زیاتر ئه‌و رێكخراوه قبووڵ بكه‌ن. كاك فوئاد پێش له‌وه‌ی كه‌سێكی تێئۆریسیه‌ن بێت، رێبه‌رێكی پراگماتیست بوو كه هه‌موو نووسراوه‌كانی له كرده‌وه‌دا به‌ڕێوه ده‌برد‌و شه‌وانه بۆ هاتنی رۆژو ده‌سپێكردنه‌وه خه‌باتێكی نوێ، بێ ئۆقره بوو. هه‌ر له‌م رووه‌وه كاك فوئاد سیمایه‌كی هه‌ره خۆشه‌ویستی نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له كوردستان بوو تا ئه‌و جێگه‌ی كه كه‌سایه‌تی كاك فوئاد له نێو بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان ئێعتبارو قامه‌تێكی راوه‌ستانی نێو ئه‌م بزوتنه‌وه بوو. كاك فوئاد له پله‌ی رێبه‌رێكی پێشڕه‌و بوو به یه‌كه‌مین گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و بیرۆكه حیزبیه كه خۆی پێكیهێنابوو. كاریگه‌ری قووڵی پێشڕه‌وی كاك فوئاد له نێو براكان‌و هاوڕێیانی‌و دواتریش له نێو ریزه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه بڕیار بوو له درێژه‌ی هه‌مان كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كاك فوئاد بێته مه‌یدان بۆ خه‌بات، دیار‌و به‌رچاوه به جۆرێكه له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا له خۆبردووی‌و بوێریی‌و گیانبازی بوو هه‌وێنی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌و بڕگه‌یه‌كی جیانه‌كراوه. كاك فوئاد له‌و بیرۆكه‌ی كه بۆ رزگاری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵیبژاردبوو، له نێو كۆمه‌ڵه وه‌كوو رێكخراوی چه‌پ‌و له كاتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان، له نێو جل‌وبه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی‌و له نێو سه‌نگه‌ری خه‌باتیشدا، كاك فوئاد له نێو ده‌ستێكیدا قه‌ڵه‌م‌و له ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌شیدا چه‌ك بۆ به‌رنگاری ده‌بینرا. رۆژی 9ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی له ئاكامی تێكهه‌ڵچوونێكی نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم له رێگه‌ی نێوان مه‌ریوان سه‌قز، نزیك ئاوایی بستام، دوای چه‌ندین كاتژمێر به‌رنگاری‌و موقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی رژیم، دڵی یه‌كێك له رێبه‌رانی راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ‌و شوڕشگێڕانه‌ی كوردستان، كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی له لێدان كه‌وت‌و به‌مجۆره گیانی ئه‌م رێبه‌ره خۆشه‌ویسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له پێناو به‌رزترین وشه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا به‌ختكرا. خه‌بات بۆ رزگاری خه‌ڵكی كوردستان‌و پێداگری‌و سوور بوون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافی زحمه‌تكێشان‌و چه‌وساوه‌كان‌و هه‌ژارانی كوردستان به‌شێكی جیانه‌كراوه بوون له بیر‌و كرده‌وه‌ی كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی. هه‌ر بۆیه كاك فوئاد ئه‌و ناوه‌یه كه چووه ریزی ئه‌فسانه‌كانه‌وه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)