كوردستان له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی – عه‌تا ناسرسه‌قزی
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 4:49 pm
له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوی سیاسی، فه‌سیح یاسه‌مه‌نی دوایین تاوانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌پاش ئێعدامی ئێحسان فه‌تاحیان بوو كه كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رینی جیهانی‌و ناوچه‌یی به‌دواوه‌بوو و له لایه‌ن زۆرێك له وڵاتان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه سه‌ركۆنه‌و مه‌حكومكرا. ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌رگی ناجوامێرانه‌ی فه‌سیح به‌و جۆره‌ی كه پێویست بوو میدیاكان كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌مه‌حكومكردن ئه‌م تاوانه‌ی رژیم نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ره‌نگه میدیا‌و حیزبه كوردی‌و ئێرانییه‌كان توشی ره‌خنه‌و گازنده بكاته‌وه كه ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه نیه.
درێژه‌دان به پرۆسه‌ی ئێعدامكردنی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی كوردستان له پاش ماوه‌یه‌ك دواخستن، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له كاتێكدایه كه شه‌پۆلی رق‌و بێزاری خه‌ڵك له شاره‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت له تارانی پایته‌خت بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كردوه‌ته ئامانجی رووخان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهێنان به ته‌مه‌نی یه‌كێك له دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش ده‌كات. له‌كاتێكدا خه‌ڵكی به‌گیانهاتوو، ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز له تاران به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی رژیم ده‌بنه‌وه‌و چه‌كیان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی رژیم كه‌وتوونه‌ته خۆ‌و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی سامان‌و داراییه به‌تاڵان بردووه‌كانیانن‌و به‌گومانی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی روخانی رژیم، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌من‌و بێوه‌ی ده‌گه‌ڕێن‌و له‌كاتێكدا كه كۆماری ئیسلامی گڵۆڵه‌ی كه‌وتووه‌ته لێژیی، تازه به تازه له كوردستان رژیم پرۆسه‌ی له سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و كه‌شوهه‌وای پۆلیسی‌و ترس‌و تۆقاندن زیاتر چڕده‌كاته‌وه.
خه‌ڵكی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی سێ ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی، به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی رژیم ده‌یان ئه‌زمونی خۆڕاگری‌و خه‌باتیان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌رووداوه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست تا خۆپیشاندان‌و مانگرتنه گشتییه‌كان كه سه‌رجه‌میان ئه‌وه‌یان به كۆماری ئیسلامی سه‌لماند كه له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان هیچ پێگه‌یه‌كی نییه. له گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه له‌شاره‌كانی ئێران كه ده‌كرێت به قۆناغێكی گرنگ‌و نوێی خه‌باتی خه‌ڵك دژ به سه‌ره‌ڕۆیی رژیم پێناسه بكرێت، بۆ جارێكی دیكه كوردستان بووه‌ته شوێنی سه‌رنجی چالاكانی سیاسی‌و حیزبه كوردییه‌كان.
بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی‌و بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به سه‌وزی ئێران، رووبه‌ری زۆرێك له میدیاكانی كوردی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردوه. چه‌ندین بۆچوون له‌سه‌ر پشتگیریكردن یان نه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌م بزوتنه‌وه‌یه خراونه‌ته‌ڕوو، هه‌ر لایه‌نه‌و چه‌ندین فاكته‌ری بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانی خۆی هێناوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ئه‌وه‌یه كه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه وره‌ی خه‌باتكارانه به‌گشتی له نێوچین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك‌و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی‌دا له ئاستێكی باڵادایه‌و به‌وڕاده‌یه‌ش له‌رز له‌ده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم نیشتوه، حه‌قوایه خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، له‌م دۆخه‌دا ناڕه‌زاییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی رژیم له‌كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ ئێعدامی هه‌ڵسوڕاوانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر درێژه پێبده‌ن.
ئاشكرایه كه رژیم له كوردستان كه‌مترین ناڕه‌زایی، به توندترین شێوه وه‌ڵامده‌داته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌ك مانگرتنه گشتییه‌كانیان ئه‌زمون كردوه كه ده‌سكه‌وتێكی باشی به‌دواوه بووه‌و توشی كه‌مترین خه‌ساریش بووه.
ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌دوای له‌سێداره‌دانی ئێحسان فه‌تاحیان وه‌ك ئاسته میدیاییه‌كه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی به‌رامبه‌ر به رژیم له كوردستان ده‌رببڕیایه، ده‌كرا ئێستا شاهیدی ئێعدامی فه‌سیح نه‌بوایه‌تین. له ئێستاشدا حه‌ڤده هه‌ڵسوڕاوی دیكه‌ی كورد له زیندانه نوته‌ك‌و تاریكه‌كانی كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانن، پێویسته هه‌موومان دژ به‌م سته‌مكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی له كوردستان هه‌ڵویست وه‌رگرین. هه‌ڵویست‌و كاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه‌كوردییه‌كان به بێ جیاوازی، بۆ پشتگیری كردن له به‌ندكراوانی كوردی مه‌حكوم به ئێعدام، هه‌نووكه پێوست‌و زه‌رورییه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)