كورد‌و قۆناغی سێهه‌م – جه‌لیلی ئازادیخواز
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 4:55 pm
ماوه‌یه‌كه‌و پاش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریی گه‌لانی ئێران، لێره‌و له‌وێ ده‌نگۆی كه‌م هه‌ڵوێستی یان بێ هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد له‌م راپه‌ڕین‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا كه‌وتۆته سه‌ر زاران‌و باس ده‌كرێت.
هه‌ر چه‌نده كه ئه‌م ده‌نگۆیه جێگای رامانه كه چه‌نده راسته‌و له‌و واقیعی گه‌لی كورده‌وه نزیكه یان نا، به‌ڵام به چاوپۆشی له‌م نزیك‌و دووربوونه‌و به جێگه بوون‌و نه‌بوونی ئه‌م باسه هه‌ست ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ئێران‌و كوردستاندا ئاخاوتن‌و دانوستانێكی زاره‌كی‌و نووسراوه‌یی هاتووه‌ته گۆڕێ كه ئاماژه‌و دووانی هه‌موو ئه‌و بابه‌ت‌و باس‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌توانن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رینتر بكه‌ن‌و گه‌لی كوردیش به هاوبه‌شیه‌كی فراوانتر‌و چالاكتر له گه‌شه‌كردنی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا ئاماده بێت. له‌م بواره‌شدا وه‌ك هه‌میشه چالاكان‌و ئۆپۆزسیۆنی كوردی پێشده‌ست بوون‌و له كۆنووسین‌و دیمانه‌و شرۆڤه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راسانه‌دا تا جێگای ئیمكان پێكهاته‌و هه‌ناوو فاكته‌ره ده‌ره‌كی‌و ناوه‌كییه‌كان‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رامیارییه‌كان‌و میكانیزمه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان خستۆته به‌ر باس‌و رامان. هه‌وڵێكی به‌رجه‌سته‌و به‌رچا‌و له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كان‌و هه‌ڵبه‌ستنی پرده‌كانی پێوه‌ندی‌و تێكه‌ڵاوبوونی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئێران له راپه‌ڕیندا. له‌م چركه‌ساته‌و قۆناغه‌دا كورد پاش تێپه‌ڕاندنی دوو قۆناغی ره‌خساندنی زه‌مینه‌و هه‌مواركردن‌و پاش هاوده‌نگی‌و هاوسۆزی‌و به كرده‌ش هاوبه‌شیكردنی سنووربه‌ندی ئه‌م بزاوته ئێستا له موتوربه‌كردنی خۆی‌و ویسته‌كانی‌و داخوازی‌و چاوه‌ڕوانیه‌كانیه‌تی له‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌و به‌شداریكردنی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها كۆی بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌ناوو ئاراسته‌كانی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌م به‌ریانه‌و كۆی روانگه‌و لێكدانه‌وه‌كانی روون ده‌بێته‌وه كه گه‌لی كورد له هه‌ردوو رووبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌و ناوه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا راشكاو‌و شه‌فاف بێ گرێ‌وگۆڵ ویست‌و داخوازیه‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕێت‌و هاتووته بازنه‌ی گفتوگۆ‌و دانوسانه‌وه. دانوسان‌و گفتوگۆیه‌كی كراوه كه تێیدا ره‌نگه له مێژووی هه‌موو ژیانی سیاسی كورد خۆیدا له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا تا ئه‌م راده یه‌كده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێست‌و خاوه‌ن یه‌كیه‌تی گوتارێكی دیاریكراوی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووبێت كه شوناس، ویست، نه‌ته‌وه، ئاوه‌ها ئاماده بووبێت.
ئه‌م دانوسانه له راستیدا ئه‌و ده‌رفه‌ته گرنگ‌و زێڕینه‌یه كه چراكانی پێكه‌وه بوون‌و هاوده‌نگی‌و هاوهه‌نگاوی هه‌ڵكردووه تا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه رووبه‌رێكی جوگرافی فراوانتر به خۆوه بگرێت‌و له ناوه‌ند ده‌رچێ‌و هه‌موو په‌راوێزو وڵات بگرێته‌به‌ر. ئه‌سته‌مه كه ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به‌ریانی چه‌پ‌و سێكولار‌و دیموكراسیخوازی وڵات ئه‌م راستیه نه‌زانێت كه كوردستان كلیلی به ئێرانی بوون‌و گشتگیربوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و به كۆڵه‌بارێ ئه‌زموونی سیاسی‌و به‌رخۆدانه‌وه ده‌توانێ راپه‌ڕین بباته قۆناغی سێهه‌م، كه قۆناغی یه‌كیه‌تی گه‌لانی ئێرانه له‌سه‌ر مافی هاوبه‌ش‌و ئاسۆی سیاسی هاوبه‌ش‌و شوناسی سه‌ربه‌خۆی هه‌ركامیان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی وڵاتێكی ئازاد‌و دیموكرات. ئه‌و هاوارو ده‌نگۆیه‌ش كه به بێ پسانه‌وه دووپات ده‌بێته‌وه كه بۆ كوردستان بێده‌نگه یا وه‌ك پێویست نه‌هاتووه‌ته ناو بزوتنه‌وه‌كه له‌م راستیه به دوور نیه. هێزه سیاسیه‌كانی وڵات ده‌زانن كه به یه‌كیه‌تی‌و هاوده‌نگی كۆی گه‌لانی ئێران‌و هێزه سیاسیه‌كانیان نه‌بێت، راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و گۆڕانكاری بونیادی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت ئه‌سته‌مه. به تایبه‌تی كورد‌و هێزه‌كانی كه به جۆرێك له جۆره‌كان تا ئێستا به‌په‌رێز‌و پارێزبوون بۆ به‌شداریكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌و بڕیاری یه‌كجاری‌و یه‌كسه‌ره، گومانی تێدا نیه كه ئه‌م په‌رێز‌و پارێزه‌ش راسته‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموون‌و ئاراسته‌كانی پێشتری گه‌ل له ژیانی سیاسی خۆی‌و له مێژووی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌كان له كایه سیاسیه‌كاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافی گه‌لان.
مێژووی ئه‌م هاوبه‌شیكردنه زۆریش به ئه‌نجام‌و به‌رئه‌نجام نه‌بووه. هه‌ر چه‌ند درێژه‌و به لانیكه‌مه‌وه خۆی ده‌دات له سه‌دان ساڵ‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاخێزی بزوتنه‌وه‌ی (مه‌شرووته) له وڵاتی ئێران‌دا. هاوبه‌شی‌و ئاماده‌بوونی راسته‌وخۆی گه‌لی كورد‌و كه‌سایه‌تی‌و هێزه‌كانی له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا‌و پاشان سڕینه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌و بێبه‌شكردنی گه‌ل له مافه‌كانی خۆی، هه‌وڵ‌و هه‌ڵوێست‌و هاوكاریه چه‌ند لایه‌نه‌كانی یارمحه‌مه‌د خانی كرماشانی‌و رزگاركردنی ستارخان‌و باقرخان‌و داپڵۆسانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌تی سه‌رده‌م ئاكامه‌كه‌ی له بیركردنی ئه‌م كه‌سایه‌تی‌و هێزانه‌و دیسانه‌وه به په‌راوێز كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد بوو. ئاخێزی رێبه‌ندان‌و هه‌موو به‌رئه‌نجامه‌كان‌و هاوكاری‌و هاویاری هێزه‌كانی كورد پاش رێبه‌ندانیش هیچ كامه‌یان ئاماژه‌یه‌كی شیا‌و‌و ده‌لاله‌تێكمان ناكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج‌و رازیبوون.
به پێی مێژوو ئه‌م هاوكارییانه‌و له‌سه‌ر میراتی رابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌نجامه ده‌سكه‌وتووه‌كانی ره‌وایه‌كه گه‌لی كورد‌و هێزه‌كانی به گوتاری دیاریكراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لانی ئێران‌و پاراستنی ئازادی‌و دیموكراسی، تاكوو كۆی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌بێ سه‌ره‌تا بوونی سه‌ربه‌خۆیی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان‌و مافه‌كانی خۆیان بسه‌لمێنن‌و زامنكراو بیبینن.
ئه‌وه‌یكه جێگای رامانه‌و تا راده‌یه‌كیش له ئێستادا په‌نجه‌گه‌زان، ئه‌وه‌یه‌كه ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌و سه‌رانی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه له ئاست ئه‌م هه‌ڵوێست‌و دانوسانه‌ی كورد تا هه‌نووكه‌ش بێده‌نگن‌و به بێ هه‌ڵوێست‌و به ده‌ربڕینی هه‌ندێ واژه‌و ده‌سته‌واژه‌ی لێڵ‌و پێناسه‌نه‌كراو هه‌ر ده‌یانه‌وێ روانگه‌و چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌تانه‌و كۆی مافه‌كانی گه‌لانی ئێرانه‌وه له ته‌م‌ومژدا بهێڵنه‌وه. وادیاره هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته له به‌رپرسیاره‌تی كه ئه‌ركه‌كانی خۆیان قبووڵ بكه‌ن‌و بسه‌لمێنن نه‌ك ته‌نیا ئه‌رك دیاری بكه‌ن‌و كورد بكێشنه كایه‌كه‌وه كه خۆیان یاسا‌و رێساكانی دیاری بكه‌ن، بۆیه ده‌ڵێین هه‌ر یاریه‌كی سیاسی له ئه‌مڕۆی ئێران‌دا بێ ده‌وری كاركه‌رانه‌ی (فاعل) كورد ئه‌نجامی شیاوی لێناكه‌وێته‌وه.
ئه‌م چركه‌ساته چركه‌ساتی چاره‌نووس‌و قۆناغی هاوبه‌شی‌و به‌رین بوونه‌وه‌ی راپه‌ڕینه، كه ده‌بێ كارگێڕانی ئێستای‌و هه‌موو هێزه دیموكراسیخواز‌و هه‌ناو پێشكه‌وتووه‌كان نیسبه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌م بابه‌تانه‌و ئاقاره‌كانی مافی گه‌لان‌و ئازادی‌و دیموكراسی راشكاوانه ده‌ربڕن. رێگاكانی دانوسان‌و هاوبه‌شی چالاكانه له لایه‌ن كورد‌و هێزه‌كانیه‌وه كراوه‌یه. كۆماری ئیسلامی چ له‌م ساته‌دا‌و چ له زه‌مه‌نێكی دیكه‌دا به هاوكاری هه‌موو گه‌لانی ئێران هه‌ر ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی گرنگ‌و جێگای رامانه ده‌بێ هه‌موو ئێران‌و هه‌موو هێزێكی ئێرانی هه‌ل، زه‌مان، كات‌و سات، ده‌رفه‌تی شیا‌و‌و هه‌زینه‌و، خولكه زێڕینه‌كانی یه‌كیه‌تی‌و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی نه‌سووتێنێ‌و له‌وه‌همی یه‌ك شوناسی‌و یه‌ك گوتاری‌و یه‌ك روانگه‌یی ده‌رچێت.
جیابوونه‌وه له‌م وه‌همانه‌و سه‌لماندنی شوناسه جیاوازه‌كان‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی وڵات‌و ملدان بۆ خواسته ره‌واكانی تاك‌و كۆ، زامنی به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م دانوسانه‌یه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)