كورد‌و كوردستانی باشور
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Jun 10, 11:39 am
ره‌زا كه‌عبی
له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی رابردوودا شاڵاوی هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سپای توركیا‌و چاره‌نوسی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ده‌ستكه‌ته‌ی كه بۆ هه‌موو كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بوو به ئه‌جێندای هه‌موو میدیاكان‌و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان.
ئه‌گه‌ری هێرشی سپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه پ. ك. ك له خاكی هه‌رێمه‌وه چالاكی ده‌نوێنێت، كێشه‌ی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جارێكی دیكه برده ناو میدیاكانی سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه. له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له باشوور و باكوور، گه‌لی كورد یه‌كڕیزییه‌كی ئاشكرای بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له خۆی نیشاندا. له لایه‌كی دیكه‌وه له دژی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كێشی كورد تێیاندا یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانیانه، جارێكی دیكه یه‌كیان گرت‌و هه‌موویان وه‌ك هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان بۆ شێواندن‌و له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی گه‌لی كورد ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه. كۆماری ئیسلامی له سنوره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ستی داوه‌ته جم‌و جوولێكی به‌ربڵاو.
مه‌به‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و سپای توركیا له‌م شاڵاوه‌ی پرۆپاگه‌نده‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ئابووری‌و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی قه‌یراناوی خۆی راگرێت، پێلان دژی ئه‌م هه‌رێمه كه‌م نه‌بووه. ئه‌م پیلان‌و دژایه‌تیكردنه‌ی دراوسێكانیی له دژی ئه‌م ئه‌زمونه یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكدێنێت كه بۆ خۆی پاش ده‌یان ساڵ ده‌سه‌ڵاتی رژیمه فاشیستی‌و ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌كان نه‌یتوانیوه له ئاسه‌واره دزێوه‌كانی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتگه‌لێك خۆی رزگار بكات.
گرنگیی پاراستنی ده‌سكه‌وت‌و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ‌و سبه‌ی كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ هه‌موو كورد له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زۆر روون و پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه. شاڵاوه‌كانی چه‌ند حه‌وتووی رابردوو به دژی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه پێویستیی یه‌كڕیزی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستانی له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته‌به‌رچاو. ئه‌م ماوه‌یه به روونییه‌كی به‌رچاوتر بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت كه چاره‌نوسی هه‌ركام له پارچه‌كانی كوردستان تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه هه‌یه. ئه‌مرۆ به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زیاتری به خۆوه گرتوه. با به‌ناسینی ئه‌م هه‌لومه‌رجه مێژووییه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوی خێراتر هه‌ڵگرین.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)