وەزیرى دەرەوەى ئینگلیس هەرەشەى دانانى سزاى زیاتر بۆ سەرکۆمارى ئیسلامى کرد
وهشانگهر رزگار - ههینی Apr 10, 8:35 am
دەیوید میلیبەند، وەزیرى دەرەوەى ئینگلیس لە کۆنفرانسێکى هاوبەشى چاپەمەنیدا لە گەڵ وەزیرى دەرەوەى عەرەبستان لە لەندەن رایگەیاند: چالاکى ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى هەرەشەیەکە بۆسەر کۆمەڵگاى جیهانى و دەبێ بەربەرەکانێ لە گەڵ بکرێت.
ناوبراو هەروەها وتى: نەتەنیا چالاکى ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى بەڵکوو هەڵسووکەوتى ئەم رژیمە بووەتە جێگاى نیگەرانى زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە.
وەزیرى دەرەوەى ئینگلیس لە درێژەدا وتى: ئێمە بۆ بەربەرەکانێ لە هەرەشەى ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى لە هەموو رێکارە دیپلۆماتیکەکان کەڵک وەردەگرین و جەخت دەکەینەوە کە کۆمارى ئیسلامى لەم پێوەندەدا خۆى بەرپرسیاربزانێ، بەڵام ئەگەر شکست بهێنێت بەرەورووى سزاى قورس دەبێتەوە.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)