پۆلیسی کانادا که‌سێکیان به تاوانی هه‌وڵ بۆ یارمه‌تیدان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌سگیر کرد
وه‌شانگه‌ر رزگار - شه‌م Apr 18, 8:35 am
به پیی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕۆیتێرز پۆلیسی کانادا هه‌واڵی ده‌سگیرکرانی شارومه‌دنێکی ئێرانی له‌و وڵاته بلاوکردووه‌ته‌وه که به‌ته‌مابووه که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی له کاناداوه ڕه‌وانی ئێران بکا. ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاند پۆلیسی کانادا مه‌حموودی یادگاریی دانیشتووی شاری تۆرێنتۆی به تاوانی ئه‌وه‌ی به‌ته‌ما بووه ترانسفۆرماتۆری فشار له ئه‌مریکا بکڕێ و ڕه‌وانه‌ی ئێرانی بکا. ئه‌و ترانسفۆرماتۆره ده‌کرێ له ده‌زگاکانی پیتاندنی یۆرانیۆمدا به‌کاری بێ. به‌رپرسێکی پۆلیسی تۆرێنتۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا وتی ئه‌و که‌سه به‌ته‌مابوو ئه‌و ده‌زگایه له ڕێگه‌ی ئه‌ماراتی یه‌کگرتوو عه‌ره‌بییه‌وه بگه‌یه‌نێته ئێران.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)