چین خوازیارى چاکسازى لە سیستێمی ئابووریی جیهاندایه
وهشانگهر رزگار - شهم Mar 28, 8:52 am
وەزیرى دارایی چین ڕۆژی ههینی لە راگەیاندنێکدا خوازیارى چاکسازى بەرین لە نیزامى ماڵى جیهانى بوو. ناوبراو وتى: دەبێ ناوهندی ئابووریی جۆراجۆر لە ئاستى نێونەتەوەییدا دابنرێت، تاکوو وڵاتانى لە حاڵى گەشە لە دیاریکردنى بەرنامە ئابووریەکانى خۆیاندا رۆڵى زۆرتریان هەبێت. وەزیرى دارایی چین هەروەها لە درێژەدا وتى: لە کۆبوونەوەى وڵاتانى گرووپى 20 لە لەندەن، دەبێ رێوشوێنگەلى جۆراوجۆر لە نیزامى ئەرزى لە ئاستى نێونەتەوەییدا بگیرێتە پێش و رێکارە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی ئهو چاکسازیانە ههرچی زووتر دابنرێ.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)