ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری ئێران وازی له پۆسته‌که‌ی هێنا
وه‌شانگه‌ر رزگار - 4 شه‌م Apr 15, 8:17 am
موجته‌با سه‌مه‌ره هاشمی ڕاویژکاری باڵای مه‌حموودی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به نامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند واز له پۆسته‌که‌ی دێنێ. هێشتا هۆکاری کشانه‌وه‌ی سه‌مه‌ره هاشمی له پۆستی ڕاوێژکاریی سه‌رۆک کۆمار ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ناوبراو له نامه‌که‌یدا نووسیویه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له شوێنی دیکه خزمه‌ت به کۆماری ئیسلامی بکا واز له‌و پۆسته دێنێ. موجته‌با سه‌مه‌ره هاشمی له که‌سه نزیکه‌کانی ئه‌حمه‌دینه‌ژاده و پاش هاتنه‌سه‌رکاری حکوومه‌تی ئێران چه‌ندین پۆستی حکوومه‌تی له‌وانه جێگری سیاسیی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، سه‌رپه‌ره‌ستی پارێزگاریی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، جێگری سیاسیی پارێزگاری کوردستان، شاره‌داری سنه، ڕاوێژکاری سیاسیی پارێزگاری کوردستان، جێگری سه‌رۆکی زانستگه‌ی ئازادی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیی کۆلێجی سه‌دا و سیمای کۆماریی ئیسلامیی به‌ده‌سته‌وه بووه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)