ژنانی كرێكار قوربانیه بێده‌نگه‌كانی رووداوه‌كانی شوێنی كار
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Oct 06, 11:18 am
هه‌موو ساڵێك له وڵاتی ئێمه به‌رپرسانی ئیداره‌ی كار‌و رێكخراوه‌كانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی رێژه‌یه‌ك له رووداوه‌كانی شوێنی كار بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به پێی وته‌ی به‌شێك له توێژه‌رانی سه‌ربه‌خۆی وڵات‌و به‌شێك له به‌رپرسانی خانه‌ی كرێكار، ئه‌م رێژانه ته‌نیا به‌شێك له بارودۆخی ناله‌بار‌و نه‌پاراستنی ئیمه‌نی كار نیشانده‌ده‌ن.
له راپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی رێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینین كه له ساڵی 1382، 16 هه‌زار‌و 283 كه‌س‌و له ساڵی 1383، 18 هه‌زار له كاتی كاركردن تووشی رووداوی شوێنی كار هاتوون‌و 83 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ساڵی 1384 زیاتر له 20 هه‌زار كرێكار خه‌ساری قورسیان وه‌به‌ر كه‌وتووه. له ساڵی 85، 21 هه‌زار له ساڵی 86 به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی 9 ده‌رسه‌د رووداوه‌كانی شوێنی كار گه‌یشته 23 هه‌زار جۆر. هه‌ر به پێی ئه‌م رێژه ساڵی 87 به گشتی 22 هه‌زار‌و 134 رووداوی شوێنی كار له ده‌فته‌ری تایبه‌تدا په‌سه‌ندكراوه‌كه تێیدا ژنان 315 جار تووشی رووداوگه‌لی دڵته‌زێن له شوێنی كار بوون. به زیادبوونی رووداوه‌كانی شوێنی كار‌و نائه‌منبوونی بارودۆخی شوێنی كاركردن، ئه‌حمه‌دینژاد ده‌ستی داوه‌ته ساخته‌كاریه‌كی گه‌وره‌و بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات كه رێژه‌ی رووداوه‌كانی شوێنی كار كه‌مبوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، رێژه‌ی رووداوه‌كانی شوێنی كار ته‌نیا 9 هه‌زار‌و 859 كه‌س بووه. ساڵی رابردوو 159 ژنی كرێكار خه‌ساری گه‌وره‌یان له كاتی كاركردندا وه‌به‌ركه‌وت.
به‌شی نه‌خۆشیه پێسیه‌كانی زانكۆی سدووقی له شاری یه‌زد راپۆرتێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه نیشانده‌دات، 92 ده‌رسه‌دی گلیم بافان‌و قاڵیبافان ژنان پێكی ده‌هێنن. نیوه‌ی كرێكارانی ژن كچانی ژێر 18 ساڵ ته‌مه‌نن كه رۆژانه 12 تا 16 كار ده‌كه‌ن. له‌م ناوه‌نده پزیشكیه دوای توێژینه‌وه‌ی خه‌سارناسانه، زیاتر له 10 جۆر نه‌خۆشی پێستی‌و ئێسكیان له نێوان ژنانی كرێكار شناسایی كردووه.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئازاردانی جنسی ژنانی كرێكار یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی هه‌میشه‌یی كرێكارانی ژن له ئێرانه. به پێی كۆنواسیۆنی 111ی رێكخراوی جیهانی كار، ئازاردانی جنسی‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی له شوێنه‌كانی كار به‌شێكی دیكه له بارودۆخی ناله‌باری ژنانی كرێكار له ئێران راگه‌یندراوه. ژنانی كرێكار جیاله‌وه‌ی كه وه‌كوو هاوكارانی پیاوی خۆیان ده‌بنه قوربانی رووداوه‌كانی شوێنی كار، به هۆی ژن بونیان، له لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه ده‌بنه قوربانی ئازاری جنسی.
به پێی راپۆرتێك كه بڵاو كرایه‌وه، ژنان به هۆی گوشاری ماڵی یان ناچار ده‌بن كه ملكه‌چی خواسته‌كانی به‌شێك له خاوه‌نكاران بن یان ده‌بێ هه‌موو كێشه ده‌روونیه‌كان قبووڵ بكه‌ن. بۆ نموونه 68 ده‌رسه‌دی ئه‌و ریكلامانه‌ی كه له لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه بڵاو ده‌وبێته‌وه، داواكاریه بۆ هێنانی ژنان بۆ كارگه‌و كارخانه‌كان. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێك له توێژه‌رانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خاوه‌نكاران به تایبه‌ت له شوێنی كاری ناده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به تۆماركردنی رێژه‌ی رووداوه‌كانی شوێنی كار به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ رووداوه‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن‌و به‌شێك له رووداوه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌فته‌ره‌كه‌یاندا تۆمار ناكرێت.
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و رووداوانه‌ی كه له كارگه بچووكه بنه‌ماڵه‌ییه‌كان، كیشاوه‌رزی‌و به گشتی له شوێنه سوننه‌تیه‌كاندا روو ده‌دات به هۆی نه‌بوونی پشتیوانی یاسایی له هیچ شوێنێك تۆمار ناكرێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئابووریه رووخاوه‌ی كه رژیمی ئێران بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به دیاری هێناوه، هه‌رجۆره هه‌وڵدانێكی حه‌قخوازانه‌و عادڵانه بۆ باشتر بوونی بارودۆخی كار‌و پێكهێنانی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ سنفیه‌كانیش، له‌گه‌ڵ توند‌و تیژی‌و سه‌ركوت به‌ره‌وڕوو ده‌بێت‌و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌یانه‌وێت رێپێوانێكی هێمنانه‌ش بكه‌ن به نامرۆڤانه‌ترین شێوه ده‌كه‌ونه به‌ر توندترین كرده‌وه هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)