کارخانەى تراکتۆرسازیى کوردستان لەسەروبەندى داخراندایە
وهشانگهر رزگار - 4 شهم Apr 22, 8:48 am
بە پێی هەواڵى ئاژانسى ئیران خەبەر: کارخانەى تراکتۆرسازیى کوردستان بەهۆى قەیرانى ماڵییەوە لەسەروبەندى داخراندایە. داوود ئێمراە نهژاد بەرێوەبەرى گشتیى ئەم کارخانەیە ڕایگهیاند، کارخانەى تراکتۆرسازى کوردستان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە بەبیانووى پشووى نەورۆزییەوە تا کۆتایی مانگی خاکهلێوه داخرابوو و ڕۆژى سێ شەممە یەکى گوڵان سەرلەنوێ وەگەڕخرایەوە. بە وتەى ناوبراو، ئەگەر ئەم کارخانەیە بە تەواوى دابخرێت، 200 کرێکار کە تێدا سەرقاڵى کارکردنن، کاروپیشەیان لەدەس دەدەن وبێکار دەبن. ئەم کارخانەیە ساڵى رابردوو لە دوو قۆناغدا، نزیکەى 50 کرێکارى خۆى بە هۆى گرفتى ماڵییەوە دەرکردبوو. ئیسماعیل نەجاڕ ئۆستاندارى کوردستان لەم پێوەندەدا وتوویهتی: بەرپرسانى شیرکەتى تراکتۆرسازى ئێران، کە تراکتۆسازى کوردستان یەکێک لە هێڵەکانى مۆنتاژى ئەم شیرکەتەیە، دەیانەوێت بە بیانووگەلى جۆراوجۆر ئەم کارخانەیە بگوێزنەوە بۆ تەورێز، کە ئەم مەسەلەیە تهئسیری نێگاتیڤى لهسهر ناوچهکه دهبێ.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)