کچێکی لاوی مه‌ریوانی خۆی سووتاند
وه‌شانگه‌ر رزگار - 2 شه‌م Apr 06, 8:01 am
به‌پێی هه‌واڵێک له شاری مه‌ریوانه‌وه کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره ڕۆژی هه‌ینی چوارده‌ی مانگی خاکه‌لێوه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه. هه‌واڵنێریی جاوه‌دێری مافی مرۆڤ له‌و بابه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه سارا ف به هۆی گوشاری ڕۆحییه‌وه خۆی سوتاندووه و گوێزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌و کچه لاوه له سه‌دا 90ی له‌شی سووتاوه. هه‌واڵنێریی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه سارا له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕییپێنه‌دراوه بچێته خوێندنگه ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و به‌مدواییانه له مه‌تته‌بی پزیشکێک له شاری مه‌ریوان کاری کردووه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)