کچە خوێندکارێکى بەندکراو و براکهی 62 ڕۆژە لە ژوورى تاکەکەسیدان
وهشانگهر رزگار - 4 شهم Apr 22, 8:50 am
بە پێى راپۆرتى هەڵسووراوانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى لەئێران، خوێندکارى بەندکراو شەبنەم مەددەزادە لە گەڵ براکەى فەرزاد مەدەدزادە 62 ڕۆژە لە ژوورە تاکەکەسیەکانى بەندى 209ى زیندانى ئێڤیندان. بە پێى ئەم ڕاپۆرتە خانهوادهى ناوبراوان وتوویانه لە دوایین پێوەندیەکدا کە لەگەڵیان گرتوویانە بۆیان دهرکهوتووه باروودۆخى شەبنەم و فەرزاد لە زیندان نالەبارە و گوشاریان لەسەرە. خانهوادهى ناوبراوان تا ئێستا چەندین جار بەمەبەستى چاوپێکەوتن لە گەڵیان سەردانى زیندانى ئێڤینیان کردووە بەڵام تا ئێستا لە لایەن بەرپرسانى زیندانەوە هەرجارە بە بیانوویەک ئیجازەى چاوپێکەوتنیان لە گەڵ رۆڵەکانیان پێنەدراوە .
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)