11:17 am - Saturday 19 May 2012

گوشار بۆسەر بەندکراوانى سیاسی لە زیندانى ئیڤین درێژەى هەیە

وه‌شانگه‌ر رزگار - هه‌ینی Apr 10, 8:37 am

بە پێى راپۆرتى هەڵسوراوانى مافى مرۆڤ و دیموکراسی لە ئێران ، گوشارى وەزارەتى ئیتڵاعات بۆسەر بەندکراوانى سیاسی لە بەندى 305ى زیندانى ئێڤین درێژەیى هەیە.
بە پێى ئەم راپۆرتە، بەندکراوانى سیاسی لەم زیندانە ، لە سەرەتاى ساڵى نوێیەوە ، چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکانیان لێ قەدەغەکراوە و ئەو بنەمالانەى لە شارەکانى ترەوە هاتوونەتە زیندانى ئێڤین بۆ دیتنى رۆڵەکانیان ، ئیجازەى چاوپێکەوتن لە رۆلەَکانیان پێنەدراوە.
دەوترێت بەندى 350ى زیندانى ئێڤین چەند بەرابەر زەرفیەتى خۆى زیندانیان تێیدا هەیە و ئەمەش لە حاڵێکدایەکە ئەم بەندە کەمترین ئیکاناتى تێدا هەیە و بەم هۆیەوە گیرگرفتێکى زۆر بۆ بەندکراوانى سیاسی ئەم بەندە لە باروودخى زۆرلە نالەباردابەسەردەبەن.
ئەندامێکى کۆمەڵى پشتیوانى لە ژنانى مەریوان دەستگیرکرا
نەجیبە سوبحانى ئەندامى کۆمەڵگەى پشتیوانى لە ژنانى مەریوان وئەندامى کانوونى داکۆکی لە مافەکانى منداڵان لە شارى مەریوان، کە لە رێکەوتى18ى رەشەممەى ساڵى رابردووەوە لەم شارە دەستگیرکرا، تا ئێستا باروودۆخى نادیارە.
نەجیبە سوبحانى یەکێک لەو هەڵسووراوانەى بوارى مافەکانى ژنان ومنداڵانە کە لە سازمانداندانى هەڵسووراوان بە دژى کوشتنە نامووسیەکانى شارى مەریوان، بەرێوەبردنى رێورەسمى رۆژى جیهانى ژن و رۆژى جیهانى منداڵ و هەروەها لە بەرێوەبردنى فستیواڵى داکۆکى لە مافەکانى منداڵان رۆڵى بەرچاوى گێڕاوە.
ناوبراو کە بۆ دابین کردنى ژیانى کرێکارى و دەست فرۆشى دەکرد، بە هۆى چالاکیەکانى بۆ بەرێوەبردنى رۆژى جیهانى ژن، رۆژى 18ى رەشەممەى ساڵى رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمى کۆمارى ئیسلامیەوە لە مەریوان دەستگیر کرا و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەمەڕ باروودۆخى لە دەست دانیە، کە ئەمەش بووەتە هۆى نیگەرانى بنەماڵە و دۆستان و هەڵسووراوانى مەدەنى و کۆمەڵایەتى .

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

داخراوه