رۆژی 9/8/2013 هەیئەتێکی پژاک، بە سەرپەرەستی بەرێز رێزان جاوید سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەیان کرد کە لە لایەن هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە بە سەرپەرەستی هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، دانیشتن‌و کۆبوونەوەی دو هەیئەتی پژاک‌و کۆمەلە دوو کاتژمێری خایندو لە کەش‌و هەوایەکی زۆر دۆستانە‌و دیالۆگی چڕوپڕ بە رێوەچوو. هەر لەو کۆبوونەوەدا بەرێز عەلی کەریمی وەکوو کەسایەتی لەم دانیشتنە بەشدار بوو.

pjak 2

pjak 1