وەفدێكی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی‌و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد‌و لەلایەن سكرتێر‌و ژمارەیەك لەئەندامانی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەوە پێشوازییان لێكرا.

رۆژی دووشەممە 27ی گەلاوێژ (18ی ئاگۆستی 2014) وەفدێكی كۆدار كە لەهەریەك لە بەڕێزان: رێزان جاوید، زیلان تانیا  هاوسەرۆكی كۆدار، سیامەند موعینی ئەندامی مەجلیسی پژاك، ئاروین ئەحمەدی پور بەرپرسی كومیتەی پەیوەندییەكان‌و هیوا ئارگەش بەرپرسی چاپەمەنی پژاك پێكهاتبوون بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە بارەگای ناوەندی كۆمەڵە.

وەفدی میوان لەلایەن هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە‌و هاوڕێیان رەزا كەعبی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی‌و سادق زەندی ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەوە پێشوازییان لێكرا.

لەم دیدارەدا چەندین تەوەر خرایە بەر باس‌و گفتوگۆ، کە بریتی بون لە؛ بارودۆخی ئێستای ئێران‌و ناوچەكەو بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی‌ هاتنی داعش‌و هێرشی بۆ سەر کوردستان‌و ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لەم ناوچە هاتوەتە ئاراوە کرد و هەروەها هەردولا کوک بون لەسەر ئەوەی کە هاوکاری‌و پێوەندی نێوان حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بکرێت‌‌و پەرەی پێبدرێت.