بە داخێکی زۆرەوە ئاگاداربووین هاوڕێ هیوا فارس “مەسعود تاقانەکی” کادری ناسراوی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەو هەلسوراوی سیاسی‌و بەوەجی دەورانی شا، لە وڵاتی نورێژ بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەستداوە.
هیوا فارس “کاک مەسعود تاقانەکی” دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی‌و هێرشی ئەم ڕژیمە بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی کە مەودای کارو تێکۆشانی بەرتەسک ببوەوە، بەریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو و ساڵیانێکی زۆر لە ناو خەڵکی کوردستان‌و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا بۆ بیری سوسیالیستی‌و یەکسانیخوازی تێکۆشاو لەم ماوەدا کادرێکی بە پرەنسیپ‌، ماندوویی نەناس‌و خۆشەویستی ناو پێشمەرگە بوو.
یادی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوە. پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران‌و بنەماڵەی بە تایبەت کاک فەرهادی برای دەکەین‌و دڵنیاین ڕێبازی بەردەوامە.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

28/8/2014