من وەك نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشدار لە كۆبوونەوەی پێنج لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەینم كە لە هیچ ماڵپەر و راگەیاندنێكی رەسمی ئێمە و نە لە لایەن ئەندامانی ئێمەوە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ناوەرۆك و بەرێوەچوونی ئەم كۆبوونەوە بڵاو نەبووەتەوەو هەموو ئەو پڕوپاگەندانە بە ناراست دەزانین كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان زانیاری دركاندبێت.

دووهەم: بەمجۆرە رایدەگەینین كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە خوازیاری پێكهاتنی چەترێكی هاوكاری لە نێوان هەموو حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و ئێستاش بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدا. كۆبوونەوەی پێنج لایەنیش لە روانگەی ئێمەوە هەنگاوێكە بۆ ئەم مەبەستە.

هیوادارین لە جیاتی پڕوپاگەندەی بەرتەسكی حزبی، كاری جیدی بۆ سازدانی هاوكاریەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان بكرێتە ئامانج.

لە گەڵ رێزدا فەریبا محەمەدی