نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩، ١٠ ، ٢٠١٤ کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ بە میوانداری کردن لە هاوڕێ رەزا کەعبی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی هەیئەتی ئیجرایی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبەەنەوەیەکی بەڕێوە برد.
كۆبوونەوەكە بە بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی نۆرۆوێژ‌و هاوڕێیان سەعدون کاکەباوە، جێگری کۆمیتەی ناوەندی و هاورێی دێرین حوسێن شەبەق بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و شەهیدانی کۆمەڵە بە تایبەتی دەستی پێکرد.
هاوڕێ دیاکۆ مورادی ئەندامی کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ وێڕای بەخێر هێنانی ئەندامان و خوێندنەوەی پلانی کۆبوونەوەکە داوای لە هاورێ ئەنوەر بایەزیدی ئەندامی کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ کرد تا گوزارشی سیاسی و ماڵی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بکات، دواتر هاوڕێ فروغ رەسوڵپوور ئەندامی کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ گوزارشی تەشکیلاتی ئاراستەی ئەندامان کرد.
لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، بە بەشداری گشت ئەندامان باسێکی تێر و تەسەل لە مەڕ چالاکیەکانی تەشکیلات و کۆمیتەی نۆروێژ هاتە بەر باس.
دوا بە دوای پرسیاری ئەندامان ، هاوڕێ رەزای کەعبی وەڵامی پرسیار و تێبینیەکانی ئەندامانی دایەوە و هەر وەتر هاوڕێ حوسێن شەبەق بە چەند تیبینی و سەرنج بەشداری باسەکەی کرد.
لە دوایین بڕگەی کۆبوونەوەکە هاوڕێ رەزای کەعبی لە مەڕ هەو مەرجی ئێستای کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی باسێکی زۆر بە نرخی کردەوە و ئەندامان بەشداری باسەکە بوون، هەروەتر دوایین بڕیارەکان و گوزارشەکانی پلۆنۆمەکان و کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ناوەندی پێشکەش بە ئەندامان کرد. دواتر کۆبوونەوەکە لە فەزایەکی دۆستانە کۆتایی پێهات.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ و ئەندامان جارێکی تر بەڵێنیان دا تا چڕتر هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ و ماندوویی نەناسانە لە پێناو ئامانجەکانی کۆمەڵە و کوردستان تا دوایین دڵۆپی خوێن تێبکوشن.