جەماوەری خەڵکی کوردستان

له دریژەی هاوخەباتی و پشتیوانی له خۆراگری و مەقاومەتی ژنان و پیاوانی شاری قارەمانی کوبانی، به بانگەوازی هەزاران کەسایەتی ئاکادمی، سیاسی و کۆمەڵایەتی سبەینێ یەکی نوامبر به رۆژی جێهانی کوبانی دیاریکراوە. لەم رۆژه له سەدان شاری گەورە و بچوکی سەراسەری جیهان بۆ پشتیۆانی له کوبانی کۆر و کۆبونەوە و رێپێوانی جەماوەری به رێوە دەچێ.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێرای پشتیۆانی بۆ ئەم بانگەوازە و رۆژی جیهانی کوبانی، داوا له کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات که جارێکی تر و ئەمجارە هاوکات له گەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان، پشتیوانی و هاوخەباتی خۆیان نیشان بدەن.

سەرکەرتنی کوبانی، سەرکەوتنی قۆناخێکی گرینگی خەباتی رزگاریخۆازی کوردستانه له هەمو پارچەکانی کوردستان له رۆژهەڵاتی ناوەراست. گەلی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی لە هەمو کات زیاتر پێشەنگی خەباتی ئازادیخۆازی و ئینسانی و بەرابەریخۆازە.

با له رۆژی جیهانی کوبانی، و بۆ پشتیۆانی له خۆراگری ژنانی قارەمانی کوبانی و مەقاومەتی ئەم شارە به ناوبانگە، له سەراسەری جیهان هاواری له مێژینەی گەلی چەوساوەی کوردستان له گەرووی میلیونها ئیسنانی ئازایخۆاز بیتەدەر و گەلی کورد نیشانی بدات که شیاوی ژیانێکی سەربەست، سەربەخۆ و ئینسانی و بەرابەرە.

هەزاران سڵاو له قارەمانانی خۆراگری کوبانی

هەزاران سڵاو له گیانبەختکردوانی کوبانی

پیەوتر بێت یەکریزی و هاوخەباتی گەلی کورد

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣١/١٠/٢٠١٤