پاش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە (20/8/1393) لەسێیەمین رۆژی كۆچی دوایی “دایە مریەم كەریمیان” دایكی ئازیزی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، هاورێ فەخرە رەحمەتی ناسراو بە (فەخرەی نەوەڕە)‌و هاوڕێ عەلا رەحمەتی، هەروەها بۆ رێزگرتن لەگیانی ئەو گیانبەختكردوانە بە سەدان كەس لە دۆستان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە‌و كەسوكاری گیانبەختكردوان بەشداری مەراسیمێكیان تایبەتیان كرد.
لەو رێوڕەسمەدا كە بەبۆنەی سێیەمین رۆژی كۆچی دوایی دایە مریەم‌و هەروەهای ساڵیادی گیانبەختكردنی هاوڕێیان فەخرە نەوەڕە، عەلا رەحمەتی‌و عەزیز كەمێزی كە لەتەنیشت ئەو هاوڕێیانە نێژراوە، بەسەدان كەس لە شاری سنە‌و گوندەكانی نەوەرە‌و گرماش‌و چەندین ناوچەی دیكە ئامادەبوون.

رێوەڕەسمەكە بە خوێندنەوەی چەندین سرود‌و شیعر بەڕێوەچوو و بەشداربووان لەگەڵ گیانبەختكردوان بەڵێنیان تازە كردوە  بۆ درێژەدا بە رێگایان.

رێوەرەسمەكە لەكۆتاییدا بە خوێندنی سرودی “پەلكی داری شادی گشتین” كۆتایی پێهات.