رۆژی شەممە 31ی ژانویە، لەلایەن كومیتەی ئاڵمانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سمینارێكی سیاسی لە ژێر ناوی “هەلومەرجی کوردستان و ناوچەکەو ئەرکەکانی ئێمە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان” بۆ هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵە سازكرا.

لەسیمینارەكەدا كە ژمارەیەك بەرچاوە لە كادر‌و ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان‌و ژمارەیەك لەتێكۆشەرانی دێرینی كۆمەڵە‌و بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستان‌و نوێنەری حیزبە سیاسییەكانی كوردستان تێیدا بەشداربوون،

هاورێ عومەری ئێلخانیزادە لە قسەوباسێکدا هەلومەرجی کوردستان و پێگەی کوردی شرۆڤەکردو ئەرکەکان کۆمەڵەی تێدا دەستنیشان کرد. پاشان قسەوباسێکی لە سەر چارەنوسی کۆمەڵەو داهاتووەکەی پێشکەش کرد.

لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكە هاوڕێ فەرۆخ مەعانی بە نۆێنەرایەتی لە لایەن رەوتی سوسیالیستی کۆمەڵەوە قسەوباسێکی کورتی پێشکەش کرد.

پاشان کۆمەڵێک لە بەشداربووان پێشنیارو راو بۆچوونی خۆێان لە مەڕ قسەوباسەکەێ هاوڕێ عومەر دەربڕی و باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

دوابڕگەی سیێمینارەکە وڵامی کاک عومەر بوو بۆ تێبینی و پرسیاری بەشدار بووان.

سەرئەنجام پاش سێ سەعات گفتوگۆو گەنگەشە سێمینارەکە کۆتایی پێ هات.

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان