لەسەروبەندی 26ی رێبەندان، رۆژی ئاشكرابوونی هەڵسوڕانی كۆمەڵە‌و رۆژی گیابنەختكردنی هاوڕێ حەمە حسەینی كەریمی، هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لەشارەكانی كوردستان چەندین چالاكی تەبلیغیان ئەنجامدا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵەوە (زاگرۆس) بە دەستمان گەیشتووە لەزۆربەی شارە‌و گوندەكانی كوردستان هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە دەستیان بە بڵاوكردنەوە تراكت‌و راگەیاندن‌و دیوارنوسی كردوە‌و هاتنی رۆژی كۆمەڵەیان لە خەڵكی كوردستان پیرۆزبایی كردوە.

لەشاری سنە لایەنگران‌و هەڵسوڕاوانی نهێنی كۆمەڵە لەچەندین كەڕەك‌و شەقامی ئەو شارە وەك: شەهرەك بێعسەت، گەڕەكی فەرەح، شەهرەك ئیدارەی راه، قوبانخانەكانی شەرهەك بێعسەت، بەرق، فەزیزئاوا‌، ئاویەر و  چەندین گەڕەكی دیكە تراكت‌و ئێعلامییەكانی كۆمەڵەیان بەبۆنەی 26ی رێبەندان بڵاوكردەوە.

چەند نمونەیەك لە كاری تەبلیغی هاوڕێیانی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لەشاری سنە: