بەبۆنەی سەركەوتنی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنە پارلەمانییەكەی توركیە، كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی هەدەپە كرد.

 

دەقی پەپامەكە:
بەڕێز : سەرکردایەتی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان

لەلایەن خۆمان و هەموو پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی دوێنێ تان لێ دەکەین.
هیوادارین ئەم سەرکەوتنە هەنگاوێکی گەورەی دیکە بێ بەرەو چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی، گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەردەم پشتیوانی بزاوتی کوردی باکوور بووە و بۆیە بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەم پێشوەچوونەش.
بە هیوای سەرکەوتنی زۆرتری گەلەکەمان
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٨/٦/٢٠١٥