نوێنەرایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداریی لە رێوڕەسمێکداکرد کە بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی “یەپەگە” و “یەپەژە”لە گرتنەوەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان سازکرابوو.

رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١٧/٥/٢٠١٥ نوێنەرایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێربەشداری کرد لە رێو ڕەسمی پیرۆزبایی کردن لە شەڕڤانانی ” یەپەگە ” و ” یەپەژە ” بە بۆنەی گرتنەوەی گرێ سپی، کە بە دوای ئازاد کردنەوەی کۆبانی ئەمە دووهەم دەسکەوتی مەزنە کە لە رۆژئاوا تۆمار کراوە و بوە بە هۆی ئەوە کە قامیشلو و کۆبانی بەیەکەوە ببەسترێتەوە و لەهەمان کاتدا سنوری نێوان تورکیە و داعش بپچڕێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا لەلایەن هاوڕێ محەمەد فەرهادزادە پەیامی پیرۆزبایی سەرکردایەتی کۆمەڵە پێشکەشی غەریب حەسۆ، نوێنەری ” پەیەدە ” لە باشووری کوردستان کرا. ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە رۆژهەڵات وحیزب و لایەنە سیاسیەکانی باشور و باکور و رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو.

هەر هەمان رۆژ نوینەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمێک کرد کە لەلایەن فێدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بە بۆنەی لە سیدارەدانی مەنسور ئاروەند رێکخرابوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی مەنسور ئاروەند و سەرجەم بنەماڵەی ئەو خەباتکارانە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دراون، بە گشتی گوشار و سەرکوت و شەپۆلی ئێعدام و لە سێدارەدانی چالاکڤانان مەحکوم کرا.
شایەنی باسە کە ئەم کۆبوونەوەیە لەبەر دەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر بە ڕێوە چوو کە چەند حیزب و رێکخراوەیەکی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان تێیدا بەشدار بوون.