دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە  ٢١.٠٦.٢٠١٥ وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  و نوێنەرانی (وڵاتی ئاڵمانی) پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە ، کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەدا هەر دوو لایەن بە وردی باسیان لە بارۆدۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و دۆخی کورد بە تایبەتی کرد و بیرو رایان گۆڕییەوە.

لەم دانیشتنەدا کە بە میوانداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە شاری هانۆفێر بە رێوە چوو، هەردوو لایەن جەختیان لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی زۆرتری هێزە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کردەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەفدی هەر دوو لایەن تەئکیدیان لە سەر پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەر دوو حیزب کردەوە، هەروەها بڕیار درا کومیتەکانی هەر دوو حیزب لە ئۆروپا کۆبوونەوەکانیان زۆرتر بکەنەوە و کاری هاوبەشی زیاتر بکەن.
هەیئەتی پارتی دیمۆکراتی سوریە پێکهاتبوو لە بەڕێزان : عومەر ئەلیکۆ ، شوان سارۆخان، سامی خەلەف، عەینەدین ئەحمەد.
هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: مەهوەش حەمیدی، عوسمان خەلیلی، ئەرسەلان ئەحمەدی

 

almakomala (1)