به داخ و پەژارەیەکی زۆر ئاکام تەلاج لاوی تێکۆشەری مەهاباد و کوردستان که له خۆپیشاندانی خەڵکی خۆراگری مەهاباد به گولەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی به توندی بریندار ببوو، پاش ٥٣ رۆژ ململانێ، گیانی بەختکرد و بەم جۆرە گەیشتە کاروانی پر له سەروەریی تێکۆشەرانی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان.
ئاکام تەلاج ناوێکی خۆشەویستی خەڵکی کوردستانه، بەڵام تەنیا ئیتر ناوێک نیە، رەمزی بەرخۆدان و راوەستاوی گەلی تێکۆشەری کوردستانه که هیچ کات له ٣٦ ساڵی رابردوو له خەبات و مقاومەت و تێکۆشان بۆ گەیشتن به ئاواتەکانی نەسرەوتوە. کۆماری ئیسلامی پاس ٣٦ ساڵ کۆکردنەوەی هێز و هیرشی بەردەوام و ئێعدامی سیاسی و گەمارو و کردنی کوردستان به پادگانێکی نیزامی گەورە، به هەر جموجۆلێکی سیاسی جەماوەری له کوردستان جەنایەتی گەورە دەخۆلقێنێ. ئێعدامی مەنسور ئاروەند که حوکمی هەتاهەتایی بوو، تەنیا بۆ تۆڵه سەندنەوە له خەڵکی مەهاباد، بۆ چاوترساندن و توقاندن و راگرتنی دەسەڵاتی جینایتکارانەی له سێدارە درا.
بەڵام کۆماری ئیسلامی له له ٣٦ ساڵی رابردوو زەبەری کارێگەری له راوەستاویی و خۆراگری جەماوەری خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لێکەوتوە، باش دەزانێ که به خۆڵقاندنی جەنایەتی زۆرتر کارنامەی نگریس و رەشی قورستر دەکات. بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان قۆناخی زۆر دژوار و سەختی بریوە، دڵنیاین که شەپۆلی جەماوەری گەلی وشیاری کورد ئاسۆی سەرکەوتن رونتر دەکات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرخۆشی گەرم خۆیی پێشکەش به دایک و باوک و هەمو بنەماڵەی کاک ئاکام و هەمو خەڵکی کوردستان و به تایبەت شاری خۆراگری مەهاباد دەکات.
ناو و یادی تێکۆشەری کوردستان کاک ئاکام بەرز و بەرێزە.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی
سەرکەوتو بێت بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان

کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستان
٩ی پوشپەری ١٣٩٤