بەداخێكی زۆرەوە ئاگاداركراینەوە كە كاك رەحمانی عەزیزی (كاك رەحمانی ئاڵیاوێ) هاوڕێی دێرینی كۆمەڵە‌و باوكی كەسایەتی تێكۆشەر كاك خالیدی عەزیزی دوێنێ یەكشەممە 11ی گەلاوێژ ماڵئاوایی لە ژیان كردوە.

ئێمە وێڕای دەربڕینی خەم‌و پەژارە، سەرەخۆشی خۆمان بە كاك خالیدی عەزیزی‌و بنەماڵەی بەڕێزیان پێشكەش دەكەین.

كاك رەحمان كەسایەتییەكی ناسراوی شنۆ‌و نەغەدە بوو كە هەموو تەمەنی خزمەتی كردوە بە شۆڕشی كوردستان، جێگای بڕوا‌و متمانەی خەڵكی ناوچەكە بوو. ئەو لە یەكەم كەسەكانە كە لە نێوەڕاستی دەیەی حەفتای زایینی لەم ناوچەیە لەگەڵ كۆمەڵە پەیوەندی بووە‌و دەوری بەرچاوی بوو لە پەرەسەندنی رێكخستنەكانی كۆمەڵە لەناو خەڵكدا.

یادی ئازیزی هەمیشە لە ریزەكانی كۆمەڵە‌و لەناو هاوڕێیاندا بەزو بەڕێزە.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
12ی گەلاوێژی 1394ی هەتاوی
3ی ئاگۆستی 2015ی زاینی