رۆژی دووشەممە 19 گەلاوێژ وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی كەریم مەهدەوی ئەندامی كومیتەی ناوەندی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزب لە سلێمانی سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد.

وەفدی میوان لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەسەرپەرشتی عەتا ناسرسەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەَڵە پێشوازییان لێكرا. لە دیدارەكەدا وەفدی میوان سەرەڕای ئیدانەكردنی هەوڵە تیرۆریستییەكەی رژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆشحاڵی خۆیان لە پوچەڵبوونەوەی ئەو هەوڵە تیرۆریستییە دژی كۆمەڵە‌و هاوڕێ رەزا كەعبی دەربڕی.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی خولێكی نوێ لە هەوڵە تیرۆریستییەكانی رژیمی ئێران دژی حیزبەكانی رۆژهەڵات كرا‌و هەردوو ڵا جەختیان لەسەر هاوكاری‌و پەیوەندی زیاتر لەنێوان یەكتر‌و سەرجەم حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە بەرامبەر بە هەر پیلانێكی كۆماری ئیسلامی.