سێ لایەنی كۆمەڵە سەرەتای ئەم هەفتەیە سمینارێكی سیاسییان لە شاری كۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەبرد‌و لەكەشێكی جیدی‌و سیاسیدا پرسی یەكگرتنەوەی ئەو سێ لایەنەی كۆمەڵە‌و داورۆژی كۆمەڵە خرایەبەر باس‌و گفتوگۆ.

سمینارەكە رۆژانی 3‌و4ی مانگی ئۆكتۆبر بەڕێوەچوو كە تێیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە كادر‌و ئەندامانی هەر سێ لایەنی كۆمەڵە (رەوتی

سوسیالیستی كۆمەڵە، هێڵی یەكگرتنەوە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان)‌و دەیان كادر‌و فەرماندەی لەمێژینەی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون.