ئەمرۆ پۆلێكی دیكەی لە لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان بە ریزەكانی پڕ لە شانازی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیوەست بوون.
ئەمرۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمێكدا ژمارەیەكی دیكە لە كچان‌و كوڕانی شۆڕشگێڕی كوردستان پاش تێپەڕكردنی سەركەوتووانەی دەورەی فێرگەی سیاسی نیزامی، لە بارەگای ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و بە بەشداری ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كۆمیتەی ناوەندی‌و كادرو پێشمەرگەكانی كۆمەڵە چەكی پێشمەرگایەتی كۆمەڵەیان كردە شان.