سێیەم سمیناری یەكگرتنەوەی سێ لایەنی كۆمەڵە رۆژی 24ی ئۆكتۆبر لە شاری یۆتۆبۆری سوئێد بەڕێوەچوو و پرسەكانی بەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە‌و داهاتووی لەلایەن ئەندامانی هەرسێ لایەن تاوتوێكرا.

پاش ئەوەی دوو سمینار لەشاری كۆڵنی ئاڵمان‌و ستۆكهۆڵمی سوئێد سازكرا، هەر سێ لایەنی كۆمەڵە (رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە، هێڵی یەكگرتنەوە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) رۆژی 24ی ئۆكتۆبر سمینارێكی سێهەمیان لە شاری یۆتۆبۆری سوئێد سازكرد كە بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەندامانی هەر سێ لایەن‌و كادیران‌و ئەندامانی دێرینی كۆمەڵە، پرسەكانی بەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە‌و داهاتووی كۆمەڵە لە بزوتنەوەی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران تاوتوێكرا.

ئەم سیمینارە لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی پێشووی وڵاتی ئاڵمان و شاری ستۆکهۆڵمی سوید، بۆ دیاڵۆگ و قسەوباسی پەیوەندیدار بە بابەتی یەکگرتن،روون بوونەوەی زیاتر،بەشداری زۆرتری ئەندامان و هەڵسووراوانی دێرینی کۆمەڵە و سەرنجدان بە ڕا وبۆچوونی زیاتری ئەم هاوڕێیانە و هەروەها نەخشە رێ و ئاراستەی هاوبەشی ئەم سێ لایەنە سەبارەت بە بابەتە فکری و سیاسی و رێکخراوەییەکانی پەیوەندیدار بە پرسی یەکگرتنەوە بەرێوە چوو.لەم سیمینارەدا هاوڕێ موحەممەد ئەمینی حیسامی لە لایەن هەیئەتی هەماهەنگی هەر سێ لایەن وەک یەکەمین باسکاری سیمنارەکە قسەوباسێکی لە سەر هەوڵەکان بۆ بابەتی یەکگرتنەوە،تێروانین و بۆچوون و ئاراستە سیاسییەکان،حیزبێکی چەپی کوردستانی،بابەتی پرسی نەتەوەیی ،ئێمە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و مەسەلەی هێزی پێشمەرگە و ….هتد پێشکەش کرد.
دواتر بەشدار بووانی سیمنارەکە بە نەزەر و تێبینی و سەرنجەکانیان ، قسە و باسی خۆیان لە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی بەم پرسە دەڕبڕی.هاورێیان عومەری ئێلخانی زادە و موحەممەدی موهتەدی ش وەک ئەندامانی هەیئەتی هەمانگی سێ لایەن بە پێشکەش کردنی قسە وباسێک و وەڵام دانەوەی هەندی سەرنج وپرسیاری بە شدار بووان تێشکیان خستە سەر چەند بابەتی پەیوەندیدار و جێی سرنج.سیمینارەکە لە فەزایەکی زۆر سیاسی و دیاڵوگێکی دڵخشکەر و جێی ئومید ،کۆتایی بە دانیشتنی خۆی هێنا.
شایانی باسە لە سەرەتای دەست پیکردنی سیمینارەکە هەیئەتێکی پارتی سۆسیال دێمۆکراتی کوردی لە سوید پەیامی پیرۆزباییان لە لایەن کامیل شێخ موحەممەد ئەندامی پارتی سوسیال دمۆکراتی سوید پێشکەش کرد.